سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بالیۆزی كوێتی دەكات و پەیوەندی دووقۆڵی و پێشهاتە سیاسییەكانی لەگەڵ تاوتوێ دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز حەسەن محەمەد ئەزەمان كرد، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆلی نێوان هەردوو ولات و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە كرا.
بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە عێراق سیاسەتی كرانەوە بەڕووی پەیوەندی ناوچەیی و نێودەولەتی پەیرەو كردوە بەشێویەك كە لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانی بگونجێت و بنەماكانی ڕێزگرتنی هاوبەش و دراوسێیەتی باشی تێدا بەدی بكریت، هەروەها جەختیشی كردەوە كە عێراق بەلایەوە گرنگە باشترین پەیوەندی لەگەڵ هاوبەش و دۆستەكان هەبێت، ئەوەش سەقامگیری و هاریكاری پتەوتر دەكات..
سەماحەتی ئاماژەی كە گەلی عێراقی دوای مەینەتییەكی زۆر لە ئازار و ئەشكەنجە لەسایەی ڕژێمی دیكتاتۆری ئەمرۆ چاوی لە ژان و گوزەرانێكی خۆشە و ناگەڕێتەوە چوارگۆشەكانی پێشوو، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو ئەزموونە تاڵە هەستێكی قوولی بە عێراقییەكان دا لە تێگەیشتنی مەینەتییەكانی خەڵكانی دیكە و پاڵپشتیكردنیان و داكۆكی كردن لەوانەی ستەمیان لێكراوە و بەرگری كردنیش لە مافەكانیان.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و گرنگی ئەو پرۆسەیە بەڕێز حەكیم بە یەكلایی كەرەوەی وەسفكرد و گوتی ئەوە سەقامگیری بەردەوام و پتەوكردنی سیستەمی سیاسی و دیموكراتی بەدواوە دێت، داواشی لە گەلی عێراقی كرا كە بەشێوەیەكی بەرفراوان و هۆشیارانە بەشداری بكەن و ئەو لیستە هەڵبژێرن كە پشتگیری بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە و چاكسازی دەكات.