• سەماحەتی حەكیم گرنگی یەكریزی بەرەی توركمانی و نوێنەرایەتی سیاسی دووپات دەكاتەوە

    2025/ 08 /10 

    سەماحەتی حەكیم گرنگی یەكریزی بەرەی توركمانی و نوێنەرایەتی سیاسی دووپات دەكاتەوە

    بەرێز سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد سەمعان سەرۆكی بەرەی توركمانی كرد، لەم دیدارە گرنگی یەكخستنی دۆخی بەرەی توركمانی و تێپەڕكردنی ناكۆكیەكانی دووپاتكرایەوە لەسایەی ئەو پەیوەندییە مێژووییە و هەڵوێستە نەمرەكانی هەردوو لایەن بەیەكەوە كۆدەكاتەوە.
    سەماحەتی حەكیم جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی ئەوەی كە توركمان رۆڵێكی كاریگەریان هەبێت لە حكومەتە داهاتووەكان كە لەگەڵ قەبارەكەی وەك سێیەم گەورەترین پێكهاتە لە ولات، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە بەهۆی ئەو نوێنەرایەتی كردنەیان تیشك دانەوەی ئامادەبوونی ئەوان بێت.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كە پێویستە بەشداریكردنێكی فراوان و هۆشیارانە هەبێت لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا، ئەوەش گەرەنتییە بۆ نوێنەرایەتیەكی دادپەروەرانە بۆ توركمان و رۆلی كاریگەریان لە داڕشتنی داهاتووی عێراقدا.

    Related News