• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی توركیا پەیوەندی دوو قۆڵی و كیشەی ئاو تاوتوێ دەكات

    2025/ 08 /10 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی توركیا پەیوەندی دوو قۆڵی و كیشەی ئاو تاوتوێ دەكات

    بەڕێز حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز ئەنیل بۆرا ئەنان بالیۆزی توركیا لە عێراق كرد، لەم دیدارە باس لە چەندین بابەت كرا لەوانە پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو وڵات و چۆنیەتی پێشخستنی بە پشت بەستن بە خاڵە هاوبەشەكان و پتەوكردنی ڕێرەوەكانی هاریكاری.
    سەماحەتی حەكیم جارێكی دیكە دووپاتی كردەوە كە گرنگە بەدی هێنانی سەقامگیری لە ناوچەكە ئەوەشی بە بەرپرسیارێتی هەموو لایەنەكان لەقەلەمدا بەتایبەتی ولاتە گەورەو كاریگەرەكان، هەروەها بەرپرسیارێتی بەشداریكردن لە چەسپاندنی ئەوەی لە بەرژەوەندی گەلەكانی ناوچەكە و ڕێگاخۆشكردن بۆیان تا بتوانن خێر وبێرەكان و سامانەكانیان وەبەربهێنن، .

    سەماحەتی حەكیم داوای لە تورکیا کرد کە بەشی ئاو بۆ عێراق زیاد بکات لەبەر ڕۆشنایی قەیرانی ئاو کە کاریگەری لەسەر بوارە جۆراوجۆرەکانی ژیان هەیە، پشتیوانی بۆ ئەو پرۆژانە دووپاتکردەوە کە یارمەتیدەرن بۆ بەڕێوەبردنی باشتری ئاو و گرنگی سوود وەرگرتن لە شارەزایی کۆمپانیا تورکییەکان لەم بوارەدا..

    لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر هاریكاریكردن لە بواری وزە و سەرخستنی پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان لەگەڵ گەرەنتی كردنی ئاسایشی پێویست بۆ سەركەوتنی ئەو پڕۆژانە، هەروەها ئاماژەی كرد كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، هەنگاوێكە بۆ پتەوكردنی سەقامگیری و گواستنەوە بۆ قۆناغێكی تازە كە سەقامگیری تێدا هەمیشەیی بێت.

    Related News