• سەماحەتی حەكیم دووپاتی دەكاتەوە كە پێویستە كەیسە عێراقییەكان لە لایەن دادگا نێو دەوڵەتیەكان لە ئەستۆ بگیرێت

    2025/ 08 /09 

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی دەكاتەوە كە پێویستە كەیسە عێراقییەكان لە لایەن دادگا نێو دەوڵەتیەكان لە ئەستۆ بگیرێت

    بەڕێز سەماحەتی حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز بەشدار حەسەن سەرۆكی پەیمانگای مافی نێودەولەتی و شاندی یاوەری، سەرەتا سەماحەتی گوێبیستی باسكردنێكی پەیمانگە بوو سەبارەت بە ئەركەكانی لە پالپشتی ڕێڕەوی ماف و كەیسە دادپەروەرەكان لە عێراق.

    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی لەخۆگرتنی كەیسە عێراقییەكان لە لایەن دادگا نێو دەوڵەتییەكان و كاركردن لەسەر گەڕانەوەی مافەكان، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستن بە ڕژێمی پێشوو كە بەهۆیەوە چ لێكەوتەی لەسەر عێراق هەبوو بەهۆی سیاسەتە چەوتەكانی .
    هەروەها سەماحەتی ئاماژەی كرد بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و گوتی كە هەلێكی یەكلایی كەرەوەیە لە نێوان سەقامگیرییەگی ناتەواو و سەقامگیرییەكی بەردەوام و هەمیشەیی و داوای كرد ركابەری لەسەر بنەمای بەرنامەی هەڵبژاردنەكان بێت و ئاسایش لە هەلبژاردنەكان بۆ هەموو لایەنەكان بەرقەرار بێت.

    Related News