• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندێكی دەزگای بانگەوازی ئەقسا دەكات و دەڵێت سەردانی چلە بەرجەستەكردنی یەكبوونی نەتەوەیە و پالپشتی بەردەوامە بۆ كەیسی فەلەستینی

    2025/ 08 /07 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندێكی دەزگای بانگەوازی ئەقسا دەكات و دەڵێت سەردانی چلە بەرجەستەكردنی یەكبوونی نەتەوەیە و پالپشتی بەردەوامە بۆ كەیسی فەلەستینی

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی دەزگای (بانگەوازی ئەقسا) دەكات و سەرەتا بەخیرهاتنیان دەكات و بەهۆی بەشداریكردنیان لە سەردانی چلە و دووپاتی كردەوەش كە ئەو ئامادەبوونە پەیامێكە بۆ هاوپەیمانێتی هەردوو گەل و لە نێوان گەلانی نەتەوەی ئیسلامی بۆ بەشداری كردن لەو ڕێپێوانە جیهانییە.

    بەرێز حەكیم ئاماژەی بەو هەڵوێستە مێژووییانە کرد کە عێراق لە چەند ئاستێکی جیاواز و سیاسی و جەماوەریدا گرتوویەتییە بەر بۆ پشتیوانی لە كەیسی فەلەستین و هەروەها ئاماژەی بە هەڵوێستەکانی ئیمام سەید موحسین ئەلحەکیم و چەند ئاماژەیەکی گەورەی دیکەی کرد وەك ئیمام سەید عەلی سیستانی (سێبەرەکەی بمێنێت) و لێدوانەكانی كە هەمیشە تێیدا پشتگیری لە مافەکانی فەلەستین دەکرد.

    سەماحەتی بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ كۆمەڵگەی نێودەولەتی بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و مرۆیی خۆی هەڵبگرێت سەبارەت بەو مەرگەسات و كۆمەڵ كوژییەی لە كەرتی غەزە ڕوودەدات لە كوشتن و برسی كردن و ئابڵوقە لەسەر دەستی داگیركەری ئیسرائیلی.

    هەروەها بەڕێز حەكیم داوای كرد هەڵوێستێكمی عەرەبی و ئیسلامی یەكگرتوو هەبێت كە توند و كاریگەر بێت بۆ وەستاندنی ئەو پێشێلكارییانەی بەردەوامن و گەیاندنی گەنگ بۆ ئەو گەلانەی پالپشتی دۆزی فەلەستین دەكەن لە سەنتەرەكانی بڕیاری هەرێمی و نێودەولەتی.
     

    Related News