سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بالیۆزی بەریتانی دەكات و گرنگی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بۆ چەسپاندنی سەقامگیری دیموكراسی دووپات دەكاتەوە
سەماحەتی حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی ، پێشوازی لە بەڕێز عرفان صدیق بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكان و عێراق و ناوچەكە كرا، جگە لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و میرنشینی یەكگرتووو چۆنیەتی پتەوكردنی كرا.
سەماحەتی حەكیم لەم چاوپێكەوتنە باسی سروشتی ئەو قۆناغە سەختانەی كرد كە عێراق لە دەیەكانی پێشوو پێیدا تێپەڕ بوو، لە ڕوو بەڕوبونەوەی دیكتاتۆری و مەینەتی شەڕە یەكبەدوای یەكەكان، و گەیشتن بە ڕكابەرییە ئەمنییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەهەموو جۆرە جیاوازەكانیو دووپاتی كردەوە كە سەقامگیری ئێستا بەرهەمی قوربانیدانی عیراقییەكانە بەهەموو پێكهاتەكانەوە لە قۆناغە جیا جیاكاندا.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو وێستگەیەكە بۆ رۆیشتن لە قۆناغی سەقامگیرییەكی ناجێگیر بەرەو سەقامگیرییەكی هەمیشەیی، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو پرۆسە دیموكراتییە كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ چەسپانی ڕژێمی سیاسی و ڕێڕەوی دیموكراتیەیەت لە ولاتدا، داواشی كرد لە هەمان كاتدا بەشداری كردنێكی فراوان و هۆشیارانە لە لایەن هاوەلاتیان لە هەلبژاردنەكان بكرێت.
هەروەها جەختی كردەوە لەسەر باشكردنی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی پرۆژەكان و ئاوەدان كردنەوە و گەشەپێدان بۆ ئەوەی سەرەتایەك بێت بۆ بەدی هێنانی رەزامەندی گەل، ئەوەش وا دەكات متمانەی هاولاتیان بە سیستەمی سیاسی باشتر بێت و دەبێتە یارمەتیدەر بۆ تێپەڕ كردنی چەندین ڕكابەری و كێشەكان.
سەماحەتی لە كۆتاییدا پالپشتی خۆی دەربڕی بۆ سەرجەم ڕێرەوەكانی چاكسازی ئابووری بەتایبەتی ئەوانەی كە دەبنە هۆی ئەوەی خەرجییەكانی حكومەت كەمبكاتەوە، هەروەها سامانەكان بەڕێی ڕاست دەبات و بەرەو پێشینەی گەشەپێدان كە پەوەستە بە پێداویستی هاولاتی بەشێوەیەكی راستەوخۆ.