سەماحەتی حەكیم: ڕكابەرییەكان هەلن گەر بە باشی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و ئومێدمان بە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو هەیە بۆ ئەوەی سەقامگیری بەردەوان بەرقەرار بێت
لەمیانەی چاوپێكەوتنی كۆمەلێك شێخ و كەسە دیارەكانی هۆزی ئەلبو زەبحەك ئەلحوسەینییە لە ناوچەی ئەلغەزالییە، بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی گوتەیەكی هەبوو تێیدا باسی وانەكانی ڕووداوی ئەلتەفی بەئێشی كرد و دووپاتی كردەوە و گوتی وانەكان ئەوەن كە ڕكابەرییەكان بۆ هەل بگۆڕین، لێرەش نموونەی بە قسەی خودای گەورە هێنایەوە كە هاتوە ( "فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا، إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا).
بەڕێزی ئاماژەی بەوەدا کە عێراق سەرکەوتوو بووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەندین ڕكابەری گەورەی وەک تیرۆر و تایەفەگەری و توانیویەتی ئەو ڕكابەرییانە بۆ دەرفەتێک بگۆڕێت بۆ چەسپاندنی ئاسایش و پێکەوەژیان و بەدیهێنانی تێکەڵاوبوونی کۆمەلایەتی، ئەمەش بەهۆی قوربانیدانی عێراقییەکان و هۆشیارییان و بە پشتیوانی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی...
بەڕێز حەکیم جەختی لەوەش کردەوە کە ڕكابەری خزمەتگوزارییەکان گۆڕانکاری ئەرێنی و باشی بەخۆیەوە بینیوە و بەرەو هەڵوەشاندنەوە و بەدەستهێنانی دەستکەوتی بەرجەستەكراو هەنگاو دەنێت و جەختی لەوەش کردەوە کە تێوەگلان لە وردەکارییەکانی ڕۆژانە لەوانەیە ڕادەی ئەو گۆڕانکارییانە بشارێتەوە کە لە وڵاتدا ڕوودەدەن، لە کاتێکدا چاودێرانی دەرەکی دەبینن عێراق بەرەوپێشچوونی ڕاستەقینەی بەخۆوە بینیوە...
سەماحەتی ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق قۆناغی ناسەقامگیریی تێپەڕاندووە و ئێستا بە قۆناغێکی سەقامگیریدا تێدەپەڕێت و پشت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەبەستێت بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی بەردەوام بە مەرجێک بەشداریكردنێكی باش لەلایەن دەنگدەرانەوە هەبێت، لەلاایەكی دیكەوە لە چوارچێوەی گفتوگۆکانیدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان، بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر گرنگی گێڕانەوەی متمانەی خەڵک بە دامەزراوەی یاسادانان کردەوە کە بەهۆی خراپی ئاستی هەندێک لە دانیشتنەکانی پێشووی پەرلەمانەوە زیانی پێگەیشتووە، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم واقیعە دەبێت هانی خەڵک بدات بۆ بەشداریکردنی بەرفراوان و هەڵبژاردنی کەسانی لێهاتوو و ڕاستگۆ لە نێو لیستە نیشتمانییەکاندا لەكاتی هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا. ..
لەكۆتاییدا سەماحەتی هۆشداری دا لە مەترسیەكانی زێدەرۆیی پارەسەرف كردن لە شالاوەكانی هەڵمەتی هەڵبژاردن، كە ئەوەش دەرگایەك بۆ گەندەڵی و بەرتیلكاری دەكاتەوە و جەختیشی كرد لەسەر پێویستی پابەندبوون بە ئەوەی كە دەبێت پاڵێوراوان ناچاربكرێن كە پەیوەندی بەردەوامیان بە جەماوەریان هەبێت وەك ڕێزێك بۆ ئەو متمانەیەی گەل پێیان دەبەخشێت لەژێر سەقفی پەرلەمانەوە.