سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندێكی ڕێكخراوی یەزدا كرد و دووپاتی كردەوە كە كە دەبێت ڕێزی پێكهاتەی ئێزیدی بگیرێت و مەرگەساتە بەكۆمەڵەكانیان دۆكۆمێنت بكرێت
بەڕیز سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی ڕێكخراوی یەزدا و چەند دەربازبووێكی پێاو ئافرەتی ئێزیدی لە كۆمەڵكوژییەكانی ڕێكخراوە كافرەكان كرد.
بەڕێز حەکیم لەم دیدارەدا جەختی لەسەر گرنگی دادپەروەری بۆ ئەم پێکهاتە ڕەسەنە و سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق کردەوە و گوتی پێویستە بە دڵسۆزانە کاربکەن بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیان و ئاوارەبوون و پێشێلکارییانەی کە توشی بوون لەڕێگەی دەرکردنی یاسای پێویست و بەردەوامی هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی ژن و پیاوی ڕفێندراو بدرێت، هەروەها جەختیشی لەسەر پێویستی یەکڕیزی و تەبایی لە نێوان ئێزدییەکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ڕكابەرییانەی ڕووبەڕووی ئەم پێکهاتەیە دەبنەوە، پاڵنەرێکە بۆ زاڵبوون بەسەر برینەکان و زاڵبوون بەسەر ناکۆکییەکاندا، ئاماژەی بەوەشکرد کە پێکهاتەی ئێزدی زیادەیەکی كوالیتی و سەرچاوەی دەوڵەمەندکردنی هەمەچەشنی کولتووری و کۆمەڵایەتی عێراق هەژمار دەكرێت...
لەكۆتاییدا سەید حەكیم داوای كرد دۆسێی قەرەبوو كردنی ڕزگار بووانی ئافرەت و پیاوەكان یەكلایی بكرێتەوە و ئەو تاوانانەی بەرامبەریان كراوە دۆكۆمێنت بكرێت و بە نەوەكانی داهاتوو بناسرێت و لە سەكۆیە میدیایی و هونەرییەكانیش پشتی پێ قایم بكرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوو مەرگەساتی لەم شیوەیە دووبارە نەبێتەوە.