• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی فڕاكسیۆنی دەوڵەتی یاسا كرد و پێشهاتەكانی دۆخی سیاسییان تاوتوێكرد

    2025/ 08 /04 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی فڕاكسیۆنی دەوڵەتی یاسا كرد و پێشهاتەكانی دۆخی سیاسییان تاوتوێكرد

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز یاسر ئەلمالكی سەرۆكی كوتلەی دەولەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و لەم دیدارەدا باسی چەندین تەوەری گرنگی دۆسێی و كەیسی نیشتمانی ئێستا كرا.
    لەم چاوپیكەوتنەدا، باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی ولات و شایستەكانی داهاتوو كرا، سەبارەت بە هەڵبژاردنەكان و سەبارەت بە تەشریعاتی چاوەڕوانكراو لە ئەنجومەنی نوێنەران لەم ماوەیەی كە ماویەتی.

    هەروەها گرنگی پاراستنی سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی ز كاركردن بۆ چەسپاندنی دووپات كرایەوە، ئەوە شان بەشانی زانكردنی ئەمنی هەڵبژاردنەكان و شەفافیەتی ئەو ئەزموونە دیموكراتییە، ئەوەش متمانە بە پرۆسەی سیاسی زیاتر دەكات..
    لەكۆتاییدا هەردوو لا جەختیان كردەوە لەسەر پێویستی بەشداری كردنی بەرفراوان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا لەبەر ئەوەی كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ پاڵپشتی سیستەمی دیموكراسی و بەدی هێنانی خواستەكانی گەلی عێراق..

    Related News