• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە دكتۆر حەیدەر عەبادی دەكات و گرنگی ناوەندگیری و پتەوكردنی ولات و بەشداری كردنی هۆشیارانە لە هەڵیژاردنەكان دووپات دەكاتەوە

    2025/ 07 /29 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە دكتۆر حەیدەر عەبادی دەكات و گرنگی ناوەندگیری و پتەوكردنی ولات و بەشداری كردنی هۆشیارانە لە هەڵیژاردنەكان دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانێتی نەسر بەڕێز دكتۆر حەیدەر عەبادی كرد و لەم دیدارە باسی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و چەند ڕكابەری و شایستەیەكی دیكە كرا كە لە قۆناغی ئیستادا ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە.

    سەماحەتی حەكیم لەم چاوپیكەوتنە دووپاتی كردەوە كە گرنگە گوتارەكان ناوەنگیری و هاوسەنگی تێدا بێت، ئەوەش هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەت كردویەتی بەبنەما و ئاماژەی كرد كە ئەو بنەمایە كۆڵەكەی ئارامی و ئاشتییە بۆ عێراق و لە چەندین دۆخی سەختی ڕزگار دەكات كە ئێستا چەند ولاتاێكی ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبن.
    هەروەها بەڕیزیان جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتی كردنی دەوڵەت و دامودەزگاكانی لەبەر ئەوەی گرەنتییەكی سەرەكییە بۆ پاراستنی مافی هاولاتیان و بەدی هێنانی سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی..
    سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، سەماحەتی حەكیم گرنگی بەدی هێنانی ئەمن و ئاسایشی لە هەڵبژاردنەكان و دابین كردنی كەشێكی گونجاوی بۆ ڕكابەرییەكان بە گرنگ وەسف كرد، داواشی كرد دوور بن لە هەڵمەتی لەیەك شكاندنەوە و ئالۆگۆركرجنی تۆمەتەكان، گوتیشی كار دەبێت بكرێت بۆ دروستكردنی كەشێكی ئەرینی بۆ ئەوەی هاولاتیان بەرەو بەشداریكردنێكی بەر فراوان هەنگاو بنێن و تا ئەو هەڵبژاردنە ببێتە بەرد بناغەی حكومەتێكی بەهێز و سەقامگیر و شەرعیەتی پتەوتر بێت..
     

    Related News