• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە كارگێڕی كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا دەكات و خواستی عێراق سەبارەت بە دروستكردنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ پاراستنی سەروەری دووپات دەكاتەوە

    2025/ 07 /29 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە كارگێڕی كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا دەكات و خواستی عێراق سەبارەت بە دروستكردنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ پاراستنی سەروەری دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە كارگێری كارەكانی بالیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا كرد، لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا و ناوچەكە كرا، هەردوو لا بیرو ڕایان ئالوگۆڕ كرد سەبارت چەند دۆسێیەك كە بایەخی هاوبەشی لای هەردوولا هەبوو.

    سەماحەتی حەكیم لەم چاوپێكەوتنە باسی پێگەی مێژوویی عێراق و رۆڵی شارستانی قووڵی كرد بەو سیفەتەی یەكێكە لە كۆنترین شارستانیەكانی مرۆڤایەتی و ئاماژەی كرد كە عێراق پێی باشە پەیوەندی تۆكمەی لەگەڵ ولاتانی ناوچەكە و جیهان هەبێت، كە لەسەر بەرژەوەندی هاوبەش و ڕیزگرتنی سەروەری بێت، بەشێویەك كە خزمەتی بەرژەوەندییە نبیشتمانییەكان و پاریزگاری لە سەربەخۆیی بڕیاری بكات.

    هەروەها بەڕێز حەکیم سروشتی ئەو گۆڕانکارییە سیاسییانەی ڕوونكردەوە كە لەعیراقدا ڕوودەدەن و ئاماژەی بەبەرەو پێشچوونەکانی پتەوکردنی سیستمی دێموکراسی و هەوڵەکانی وڵات بۆ گواستنەوە لەقۆناغی سەقامگیریی کاتییەوە بۆ سەقامگیریی بەردەوام کردەوە هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە  بۆ چوارگۆشەی یەکەم نەگەڕێینەوە...

    لەكۆتاییدا سەبارەت بە داهاتووی سیاسی، بەڕێز حەكیم جەختی لەسەر گرنگی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كردەوە و بە خاڵی دەرپەڕینی بەرەو قۆناغێكی باشتر لە ڕووی سەقامگیری وەسفكرد و داوای بەشداری بەرفراوانی هەموو هاولاتیانی كرد.

    Related News