• سەماحەتی حەكیم چاوی بە پارێزگاری بەغدا دەكەوێت و گرنگی پاڵپشتی كردنی حكومەتە خۆجێیەكان و باشكردنی رۆڵی خزمەتگوزارییان دووپات دەكاتەوە

    2025/ 07 /28 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە پارێزگاری بەغدا دەكەوێت و گرنگی پاڵپشتی كردنی حكومەتە خۆجێیەكان و باشكردنی رۆڵی خزمەتگوزارییان دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە عەتوان عەتوانی پارێزگای تازەی بەغدا كرد، لەم دیدارە عەمار حەمدانی سەرۆكی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا ئامادە بوون، بەڕێز حەكیم پیرۆزبایی وەرگرتنی متمانەی پارێزگای بەغدای لێكرد كە وەك پارێزگار هەڵبژێردراوە بۆ پایتەخت و هیوای سەركەوتنی لە كارەكەی بۆ خواست.

    بەڕێز حەکیم لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر گرنگی پێدانی تەواوی دەسەڵاتە دەستووری و یاساییەکان بە حکوومەتە خۆجێییەکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆڵەکەیەکی سەرەکین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا، چونکە هێڵی یەکەمی پەیوەندین لەگەڵ هاوڵاتیاندا، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرکەوتنی حکوومەتە خۆجێییەکان سەرکەوتنێکە بۆ سەرجەم سیستمی سیاسی و ئابووری و هەروەها سروشتی فیدراڵی دەوڵەتی عێراقی بەهێز دەکات.
    سەماحەتی حەکیم جەختی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان پارێزگای بەغدا و دەزگا حزمەتگوزارییەکانی دیکە بەتایبەتی شارەوانی بەغدا و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کردەوە و هەروەها لەدرێژەی قسەكانی جەختی لەسەر گرنگی تەواوکردنی پڕۆژە وەستاوەکان و گرنگیدان بە ناوچەكانی دەوروبەر و دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان کردەوە...
    هەروەها داوای باشترکردنی سیمای گشتی و شێوەی بەغدای پایتەخت و بەرزکردنەوەی کوالیتی ژیانی كرد و جەختی کردنەوە لەسەر واقیعی ژینگە و تەندروستی و سوودوەرگرتن لە شارەزایی نیشتمانی و سەنتەرەکانی توێژینەوە و چاودێریکردنی یاساکان کە یارمەتیدەرن بۆ زاڵبوون بەسەر بەربەستەکانی بەردەم پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەكان.

    لەكۆتایی دیدارەكە، سەماحەتی حەكیم داوای كرد بچە گۆڕەپان و تەكنەلۆژیا پەیرەو بكەن لەبەڕێوەبردنی پرۆژەەكان و خزمەتگوزارییەكان،  دووپاتیشی كردەوە كە بەدی هێنانی سەقامگیری لەناو ئەنجومەنەكانی پارێزگاكان كە كاریگەری راستەوخۆ ی لەسەر ئاستی ئەنجومەنی پارێزگاكان.
     

    Related News