• سەماحەتی حەكیم ستایشی دەستكەوتی لاوانی عێراق لە بواری زیرەكی دەستكرد دەكات و پالپشتی بۆ دەستپێشخەری ژمارەیی بە ئامانج دووپاتدەكاتەوە

    2025/ 07 /28 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی دەستكەوتی لاوانی عێراق لە بواری زیرەكی دەستكرد دەكات و پالپشتی بۆ دەستپێشخەری ژمارەیی بە ئامانج دووپاتدەكاتەوە

    لەمیانەی دیداری لەگەڵ دامەزرێنەری یانەی (بدرەوشێوە بۆ بەهرە زیرەكەكان) و یانەی پرۆگرام لە پارێزگای نەجەفی پیرۆز بەریز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی ئەو دەستكەوتە گەورەیە كرد كە یانەی پرۆگرامكردن لە پێشبڕكێی (داهێنان) و بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر عەرەب لە میانەی كاروچالاكییەكانی پالەوانێتی عەرەبی شازدەهەمین بۆ رۆبۆت و زیرەكی دەستكرد كەلە تونس كرا.

    بەڕێز حەکیم تەئکیدی لەوە کردەوە کە ئەم دەستکەوتە نیشتمانییە نایابە داهێنانی لاوانی عێراق بەرجەستە دەکات و ڕەنگدانەوەی توانا بەرزەکانیانە لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای تازەدا، هەورەها جەختی لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی بەهرەمەندانی گەنج و بەڵێندەر کرد، بەتایبەتی لە پرۆگرامکردن و زیرەکی دەستکرد، لەبەر ئەوەی ئەوان نوێنەرایەتی داهاتوو دەکەن.
    سەماحەتی حەکیم لە کۆبوونەوەکەدا باسی دەستپێشخەری پرۆژەی "هەزار منداڵ و مندالی دیجیتاڵی" کرد کە لەلایەن "یانەی داهێنان بۆ بەهرە زیرەکەکان" دەستیپێکردووە و ئامانج لێی ڕاهێنانی منداڵان و گەنجانی تەمەن 6 بۆ 15 ساڵە كە بە خۆڕایی لەسەر بنەماکانی پرۆگرام ڕاهێنان دەكەن و فێردەبن،بەتایبەتی لەبواری ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکرد، ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییەش پەرەپێدانی توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و چارەسەرکردنی کێشە و داهێنانە و بەهێزکردنی نەوەی داهاتووە بۆ سەرکردایەتی کردنی عێراق لە سەردەمی گۆڕانی دیجیتاڵیدا.

    Related News