سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی پێشوو دكتۆر بەرهەم ساڵح دەكەوێت و گرنگی سەقامگیری و ناوەندگیری و گفتوگۆی نیشتمانی دووپات دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە فەخامەتی دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری پێشوو كەوت و لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی بەغدا و هەرێمی كوردستان كرا لەگەڵ شایستە داهاتوەكاندا.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە عیراق بە دۆخێكی سەقامگیری تیپەڕ دەبێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئابووری و ئەمنی و ئاماژەی كرد كە ئەو سەقامگیرییە بەرهەمی قوربانی دانی شەهیدانەو بە ماندووبوونی سەركردەكان و سەرجەم پێكهاتە كۆمەلایەتیەكان هانوەتە دی و پێویستە پارێزگاری لەم دەستكەوتە نیشتمانییە بكەین و هەوڵ بدەین بیكەین بە هەمیشەیی، ئەوەش ئەركێكە دەبێت هەمووان لە ئەستۆی بگرن.
بەرێزیان ڕوونیكردەوە كە ئەزموونی عێراق سەلماندوویەتی كە ناوەندگیری و هاوسەنگی باشترین و سەركەوتووترین رێگایە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ولات، دووپاتیشی كردەوە كە عیراق ئێستا بووەتە یاریزانێكی كاریگەر لە كەیسەكاین ناوچەكە و لەم بارەش كاریگەرە بە هەڵوێستی سیاسی و میدیایی و مرۆیی هاوسەنگ كە پێگەی پێشكەوتووی دەرخستوە.
.سەماحەتی حەكیم داواشی كرد بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو فراوان بێت و دووپاتی كردەوە كە ئە شایستەیە هەلێكی گرنگە بۆ ئەوەی سەقامگیری سیاسی بچەسپێت و پێویستە ڕكابەری كردنیش لەسەر بنەمای پرۆگرامی باش و خزمەتگوزاری بێت، نەك لەسەر شكاندنی یەكتر و بەكارهێنانی پارەوبەرتیل بۆ كاری سیاسی.
لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم و داوای كرد دەستبگرن بە هاوكێشەی یەكسانكردنی ماف و ئەركەكان و پێشكەش كردنی تەنازولات لەپێناو بەرژەوەندییە بالاكانی وڵات، تا ئەوەش ببێتە هۆی ئەوەی دەوڵەت بەهێز بكات و یەكگرتووی بەهێزتر بكات.