• سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری ناوەندی دەكەوێت و پالپشتی ئەنجومەن دووپات دەكات لەڕووی تەشریعییەوە

    2025/ 07 /26 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری ناوەندی دەكەوێت و پالپشتی ئەنجومەن دووپات دەكات لەڕووی تەشریعییەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵە تی نیشتمانی  چاوی كەوت بەسەرۆكی خزمەتگوزاری ناوەندی بەڕێز موحیی مورتەزا قەزوینی و چەند ئەندامێكی ئەنجومەن  بەڕێزیان گوێبیستی باسكردنێكی تێرو تەسەل بوو لەسەر  سروشتی كارەكەیان و ئەو ڕكابەرییانەی ڕووبەڕووی كاریان دەبێتەوە.

    سەماحەتی حەكیم لەم دیدارە گرنگی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری ناوەندی لە دەولەتی عیراقی دووپات كردەوە لەبەر ئەوەی كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ پالپشتی سیستەمی ئیداری، جەختیشی كردەوە كە پێویستە وەبەرهێنان چانسی كار بەپێی پێوەرە دیارەكان بە شەفافیەت وركابەری دادپەروەرانە بدرێت، هەروەها مافەكان بەپێی دادپەروەری و بەهرەمەندی بە خاوەنەكان بدرێت..
    بەڕێز حەكیم داوای کرد گرنگی بەو کەسانە بدرێت کە بڕوانامەی باڵایان هەیە و کار بۆ دامەزراندنیان لەو پۆستانەدا بکرێت کە بتوانن سوود لە توانا زانستی و داهێنەرییەکانیان وەربگرن، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی ڕاکێشانی سەرنج بۆ کەرتی تایبەت و سوود وەرگرتن لە یاسای کار کرد کە مافی خانەنشینییان بۆ کرێکاران دەستەبەر دەکات.

    لەكۆتایی دیدارەكەدا، سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتی كردن و بوار رەخساندن بۆ ئەنجومەنی خزمەتی ناوەندی لەڕێگەی تەشریعكردنی یاسای گونجاو و پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ خۆی و دەستەڵاتی جێبەجێكاری ئەوەش كاریگەری لە باشكردنی ئاستی كارگێری دەوڵەت هەیە...

    Related News