• سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی ئەلبودەراج لە حەی عەدلی بەغدا دەكەوێت و هۆشاری هەڵبژاردن و بنیاتنانی ئابووری دووپات دەكاتەوە

    2025/ 07 /21 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی ئەلبودەراج لە حەی عەدلی بەغدا دەكەوێت و هۆشاری هەڵبژاردن و بنیاتنانی ئابووری دووپات دەكاتەوە

    لەكەشێكی پر لە رۆحەیەتی بەردەوام بوونی نیشتمانی بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی بودەراج  لەوێ لە میوانخانەی شێخ كازم فنجان دەراجی پێشوازی لێكرا.

    لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز حەکیم سەرەخۆشی بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن و ئیمام زەین العابدین (سلاویان لێ بێت) دووپاتکردەوە و جەختی لەسەر گرنگی وەرگرتنی وانە و پەند لە فێرکردنە گەورەکانی ئیمام سجاد (سڵاوی لێ بێت) کردەوە لەڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەلومەرجە سەختەی دوای عاشورا،  هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە شێوازی وشە و نوێژەکانی ئیمام سەجاد یارمەتیدەر بووە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی ڕۆحی و ناخ و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە گۆڕینی بیروباوەڕی خەڵک سەرەڕای هەوڵەکانی پەراوێزخستن و گۆشەگیرکردن كە بوونی هەبوو.

    سەماحەتی حەكیم ئاماژەشی كرد بۆ توانای ئیمام سەجاد (سلاوی لێ بێت) لە گۆڕینی هەستەكانی خەمناكی و گریان بۆ ئامرازێك بۆ هۆشیار كردنەوە و جوولانی جەماوەر، داواشی كرد بەوەستن لەسەر واتای مرۆیی و هزری لە گوتەكانی كە تا ئێستاش سەرچاوەیەكی دەولەمەندە بۆ بیرو هزری ئیسلامی رەسەن.
    لە چوارچێوەی نەتەوەییدا، بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە عێراق قۆناغە سەختەکانی تێپەڕاندووە کە دیارترینیان ڕكابەری ئەمنی و شەڕی دژی تیرۆر بوو، ئەمەش بەهۆی فەتوایەی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی و ئازایەتی هۆزە ڕاستەقینەکانی عێراقەوە بووە، بەڕێزی ڕوونیشیکردەوە کە ئەمڕۆ عێراق بەخۆوە دەبینێت لەئاستی خزمەتگوزاری و گەشەپێداندا کە پارێزگاکان جوڵەیەکی ڕوونیان بەخۆوە بینیوە لەبواری ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزاریدا.
    سەماحەتی حەكیم جەختیشی كردەوە كە پێشینە لەئیستادا  لەم قۆناغە بۆ ئابوروی و وەبەرهێنان دەبێت و ئاماژەی كرد كە پێویستە كەشێكی یاسایی و كارگێڕی گونجاو دابین بكرێت بۆ هاندانی وەبەرهێنەران و بەدی هێنانی پازی جۆری لە گەشەپێدان.

    سەبارەت بە قسەكانی لەسەر هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، ئاماژەی بۆ پێكچوونی لە نێوان هەڵبژاردنی ساڵی 2005 لەڕووی دامەزراندن لەقۆناغێكی تازەدا، دووپاتیشی كردەوە كە قۆناغی داهاتوو قۆناغی سەقامگیری بەردەوام و هەمیشەیی دەبێت و سەركەوتنی ئەوەش پێویستی بە بەشداریكردنێكی كاریگەر و فراوانی رۆلەكانی گەلی عێراقی هەیە.

    هەروەعا بەڕێز حەکیم داوای كرد  پشتبەستن بە پێوەر هەبێت لە هەڵبژاردنی کاندیدەکاندا لەڕێگەی هەڵبژاردنی کاندیدی گونجاو لەلیستی گونجاو  هەروەها هۆشداری دا لە کاریگەری هەڵمەتی هەڵبژاردن و زێدەرۆیی کە لەگەڵ واقیعی دارایی نوێنەرانی خەڵکدا ناگونجێت و دەنگدان بەو جۆرە کاندیدانە بەمەش بەشداریکردن لە گەندەڵی و پشتیوانی خەڵكی ناشیاوە و بەشداریكردنە لەم كارەدا.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ئەوەی تیشكدانەوەی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو خواستەكانی گەلی عیراق بەداهاتوێكی باشتر دابین بكات ئەویش لە رێگای هەڵبژاردنی كارامەكان و بەهرەمەندەكان بۆ بەدی هێنانی چاكسازی و سەقامگیری.

    Related News