سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندێكی ئەنجامانی ئەنجومەنی ئێران كرد و جەختی لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆلی و نوێنەرایەتی نێوان هەردوو ولات كرد.
بەڕێز سەماحەتی حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیران كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی ناوچەكە وپەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان بەغدا و تاران كرا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە سەردانی چلەی ئیمام حوسێن (سلاوی لێ بێت) بقۆزینەوە بۆ پتەوكردنی هاریكاری فەرمی و كۆمەڵگەیی لە نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئیران، لەبەر ئەوەی ئەم بۆنەیە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر چەسپاندنی پەیوەندییەكان لە نێوان هەردوو گەلی دۆست هەیە.
سەماحەتی حەكیم ڕێز و شكۆی زۆری بۆ خۆڕاگری گەلی ئێرانی و یەكڕیزی لەگەڵ سەكردە و دامودەزگایەكانی هەبوو، هەروەها ستایشی رۆلی كاریگەری كرد كە ئەنجومەنی شورای ئیرانی لەگەڵ خواستن و بەرژەوەندییەكانی گەلی ئیران دایە.
لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد چوارچێوەی هاریكاری نێوان هەردوو ولات لەریگای لیژنەی هاوبەش كە پەیوەستە بە دۆسێی هاوبەش كارابكرێت و كار لەسەر ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموونی پەرلەمانی و تەشریعی بكرێت وڕوونی كردەوە كە عێراق تاقیكردنەوەی پەرلەمانی چەسپاوی هەیە و دەیەوێت بۆ شایستەكانی داهاتوو پەرەی پێبدات بۆ هەلبژاردنەكانی داهاتوو ئەوەش ئامادەبوونی پەرلەمان لە دیمەنی سیاسی نیشتمانی بەهێزتر دەكات.