سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخ وپیاوە دیارەكانی بابل دەكەوێت و داوا دەكات شانازی بە بنەمای ناوەندگیری بكەن و هۆشیارانە بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن
بەرێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەپارێزگای بابل چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگاكە كەوت و تێیدا پرسەیبە بۆنەی یادی شەهید بوونی ئیمامی حوسێن(سڵاوی لێ بێت) پێشكەش كرد و ئاماژەی بە رۆڵی ئیمام سەجاد (سڵاوی لێ بێت) كرد لە زیندووكردنەوەی بەهاكان و ڕەوشت لە نەتەوە و بەرزكردنەوەی ورەی دەروونی موسڵمانان لە رێگای شێوازی رۆحی و مرۆیی وەك نزا كردن و فرمێسك ڕشتن لە یادی عاشورا و مەزلومیەتی ئەهلی بەیت.
بەڕێز حەکیم داوای هەوڵدان بۆ نەهێشتنی نائومێدی و بڵاوکردنەوەی شتی ئەرێنی لە كۆمەڵگەدا کرد لە ڕێگەی تیشک خستنە سەر دەستکەوتە نەتەوەییەکان و جەختی لەوە کردەوە کە دروستکردنی متمانە پێویستی بە هاوبەشیکردنی چیرۆکی سەرکەوتن و هاندانی هۆشیار كردنی خەڵك هەیە تا بەرەو گۆڕانکاری ئەرێنی بچن.
هەروەها سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی بەشداریكردنی فراوان و هۆشیارانە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا کردەوە و داوای هەڵبژاردنی گونجاوترین وباشترین کاندیدی لیستی کرد و تەئکیدیکردەوە کە کێبڕکێ دەبێت لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی بەرنامە و خزمەتگوزاری راستەقینە بێت نەک لەسەر بنەمای دروشم و ناوزڕاندن.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم دەستیگرت بە پرۆگرامی ناوندگیری و هاوسەنگی بەپێیەی كە باشترین و سەلامەتترین ڕێگایە بۆ بنیاتنانی دەولەتێكی بەهێز، كە بتوانێت سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی و ئابووری دەستەبەر بكات.
هەروەها ئاماژەی كرد كە پتەوكردنی ئەو پرۆگرامە و بلاوكردنەوەی رۆشەنبیری و كۆمەڵگەیی بەرپرسیارێتی كۆمەڵە و دەكەوێتە سەر شانی نوخبە و كاریگەرەكانی گۆڕەپانی نیشتمانی.