السيد الحكيم يلتقي بجمهور "تجمع إصرار" ويؤكد أهمية الوعي الانتخابي ومحاربة الظواهر السلبية
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی بە كۆمەلێك لە جەماوەری (كۆمەڵەی ئیصرار) كەوت لەبەغدای پایتەختدا و سەرەتا بەڕێز حەكیم پرسەی یادی شەهید بوونی ئیمامی حوسێنی(سلاوی لێ بێت) و ئیمام زەین ئەلعابدین (سلاوی لێ بێت) دووپات كردەوە، دواتر خەمباری خۆی دەربڕی بۆ ئەو مەرگەساتەی بەم دواییە پارێزگای واستی خۆشەویستی گرتەوە.
لە وتارەکەیدا لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز حەكیم ئاماژەی بە ڕۆڵی ئیمام زەین العابدین (سلاوی لێ بێت) كرد لە بڵاوکردنەوەی هیوا و گۆڕینی سروشتی ئەخلاقی نەتەوە سەرەڕای بارودۆخە سەختەکان و فشاری توند، ئەویش لە ڕێگەی نوێژ و فرمێسکەوە كە بۆ نەمری ڕۆژی عاشورا و وەبیرهێنانەوەی ئەنجام دەدرێت، هەروەها بە. خێزانەکەی و حەکیم جەختیان لەسەر پێویستی زاڵبوون پێویستی زانیوە دۆخی نائومێدی کۆمەڵگا لابەرێت و داوای بەرەنگاربوونەوەی دیاردە نەرێنییەکانی وەک تەڵاق و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و بڵاوبوونەوەی بیروبۆچوونی هەڵەی كرد و ڕوونیشیکردەوە کە میانڕەوی ڕێبازێکی گشتگیرە کە سەقامگیرییەکی سیاسی دامەزراندووە کە دەبێتە هۆی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و ئەمنی، لە کۆتاییدا گوتی بوژاندنەوەی ئابووری و چالاککردنی هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە ڕێرەوی گرنگن كە رەنگە رەزامەندی شەقام و میللەت زیاتر بكات و متمانەش بە دەولەت و سیستەمی سیاسی زیاتر بكات.
سەماحەتی باسی گرنگی بەكارهێنانی ئامرازی مۆدێرنی لە چارەسەرکردندا كرد و ڕوونیشیکردەوە کە میانڕەوی ڕێبازێکی گشتگیرە کە بناغەی سەقامگیریی سیاسی دادەنێ و دەبێتە هۆی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و ئەمنی و لە ئەنجامدا بوژاندنەوەی ئابووری و چالاککردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی لێهاتووترین و باشترین کاندید، ئەوەش بۆ ئەوەی نەهامەتییەکانی كەمبكەینەوە، پێوستە کە كەسەكە پێشینەیەکی باش و ئامادەبوونێکی کاریگەری لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا بێت و تەئکیدی لەوەش کردەوە کە لێهاتوویی کاندیدەکان بە نزیکبوون لە خەڵک و خێرایی وەڵامدانەوە بۆ داواکارییەکانیان پێش و پاش هەڵبژاردن دەپێورێت و گرنگی هەیە...
لەكۆتاییدا سەماحەتی بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ بەردەوامبوون لەگەڵ هاولاتیان وبەشداری كردنی كاریگەر لە هەلبژاردنەكانی داهاتوو و ئاماژەشی كرد كە پێوەر بۆ دیاریكردنی پاڵێوراوی باش لە لیستی باش دەبێت و هۆشداری دا لە بەكارهێنانی پارە لە لایەن هەندێك پاڵێوراوان كە گەلێك زۆرە بەبەراورد بەو مووچە وشایستانەی وەریدەگرن، ئەوەش نیشانەی پرسیار لەسەر نیازەكانیان دەخاتە ڕوو.