سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە كارگێری كارەكانی بالیۆزخانەی ئەمەریكا دەكات وپالپشتی ڕێرەوی دیموكراتیەت و گفتوگۆ دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز ستیفن فاجین كارگێری كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا كرد، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی بەغدا و واشنتۆن كرا.
سەماحەتی دووپاتی كرد كە عێراق دە ستكەوتی گرنگی بەدەست هێناوە كە سیستەمی سیاسی ولات پتەوتر دەكات و و جەختی لەسەر گرنگی هەڵبژاردنەكان كرد لە چەسپاندنی سەقامگیری و رۆیشتن بۆ قۆناغێكی تازە لە سەقامگیری بەردەوام و دازاشی كرد بەشداری كردن بەشێوەیەكی بەردەوام بیت بەپێی بەرنامەیەكی هۆشیارانە.
سەماحەتی دوای كرد گفتوگۆ وەك ئامرازێك بۆ چارەسەری كیشەكانی ناوخۆ بەكار بهێنرێت و ئاماژەی كرد كە دەستوور زەمینەیەكی گونجاوە بۆ ئەوە گەر پەنای بۆ ببەین، هەروەها پەنا بردن بۆ رۆحیەتی تەنازول كردن لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی نیشتمانی كە ئەویش مافەكان و ئەركەكان بۆ هەموو پێكهاتەكان دەپاریزێت.
هەروەها جەختی كردەوە لەسەر یەكگرتنی گوتاری نیشتمانی و دوور كەوتنەوە لە تایفییەت و رەگەزپەرستی و گوتاری توند و دەمارگیر كە خزمەتی سەقامگیری ولات ناكات.
ڕوونیشی كردەوە كە سەقامگیری عێراق پەوەندییەكی گەورەی بە سەقامگیری ناوچەكە هەیە، هیواشی خواست ئارامی ناوچەكە بگرێتەوە، ئەوەش لە بەرژەوەندی هەموو گەلەكانە كە دەتوانن سوود لە خیرو بێری ولاتەكەیان ورەبگرن.