بەرێز حەكیم پێشوازی لە بالیۆزی رووسیا دەكات و گرنگی گفتوگۆ و پتەوكردنی پەیوەندییەكان دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕیز ئالبرۆس كۆتراشێف بالیۆزی ڕووسیا لە عیراق كرد و لەم دیدارە باس لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی بەغدا و مۆسكۆ كرا.
سەماحەتی دووپاتی كردوە كە گرنگە گفنوگۆ وەك ئامرازێك بۆ چارەسەری كیشەكانی ناوچەكە بەكار بهێنرێت و جەختیشی كردەوە لەسەر گەڕانەوە بۆ یاسای نێودەوڵەتی و شەرعیەتی نێودەوڵەتی وەك مەرجەعیاتی گرەنتی بۆ ئەمن و ئاسایش.
هەروەها بەڕێز حەکیم ئاماژەی بەو دۆخە سەقامگیرییە بێ وێنەیە دا کە عێراق لە بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووریدا ئێستا بەخۆیەوە دەبینێت و ئاماژەی كرد کە وڵات بۆتە وۆرکشۆپێکی گەورە لە پارێزگا جیاجیاکاندا ئەوەش دەرفەتی ئومێدبەخشی بۆ ئەو کۆمپانیایانە ڕەخساندووە کە دەیانەوێت وەبەرهێنان بكەن و کاربکەن..
لەلایەكی دیكە، سەماحەتی حەكیم بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ بەشداریكردنی فراوان و هۆشیارانەی گەلی عیراق لە هەلبژاردنەكانی داهاتوودا، ئەوەش كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری بەردەوام و پتەوكردنی پرۆسەی دیموكراتی لە وڵاتدا.