• سەماحەتی حەكیم لە میانەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ هاوپەمانێتی پیاوە دیارەكانی هۆزی ئەلگەریت : بەشداریكردنی ژیرانە لە هەڵبژاردنەكان نوێنەرایەتی كردنی رۆڵەكاتنی ناوچەكان پتەوتر دەكات و بۆ سەقامگیری عیراقیش باشە

    2025/ 07 /13 

    سەماحەتی حەكیم لە میانەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ هاوپەمانێتی پیاوە دیارەكانی هۆزی ئەلگەریت : بەشداریكردنی ژیرانە لە هەڵبژاردنەكان نوێنەرایەتی كردنی رۆڵەكاتنی ناوچەكان پتەوتر دەكات و بۆ سەقامگیری عیراقیش باشە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی ئەلگەریتی بەرێز كرد لە پێش هەموویان جەنابی شێخ زوهێر ئەلگەریتی  لەو دیدارەش بیروڕا ئالوگۆڕ كرا سەبارەت بەدۆسێیە نیشتمانییەكان و شایستەكانی داهاتوو، لەسەرووی هەمویان هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بوو.

    بەڕێز حەكیم لە سەرەتای قسەکانیدا سەرەخۆشی خۆی بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (سلاوی لێ بێت) دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ڕووداوی کەربەلا نموونەیەکی هەتا هەتاییە بۆ پشتیوانیکردن لە ڕاستی، بە ڕۆڵی هەمەجۆر و ئامانجێکی یەکگرتوو، کە وایکردووە بە داستانێکی هەمیشەیی و نەمر لە ویژدانی گەلدا بمێنێتەوە.

    هەروەها سەماحەتی حەکیم جەختی لەسەر گرنگی وەرگرتنی ڕكابەرییەكان ورەیەکی بەرز بەجیدی كردەوە و گوتی پشت بە خوای گەورە بە دەبەستین داوای ئامادەکاری زوو بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا دەكەین و پێویستە خەڵكیش بە هۆشیاری و بەرپرسیارێتییەوە تەئکید لەسەر پێویستی هەڵبژاردنی ئەو کاندیدانە بكەنەوە کە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی ناوچەکەیان بکەن و تێگەیشتنێکی تەواویان هەبێت لە نیگەرانی و پێداویستییەکانی خەڵک.
    ..
    بەڕێزیان ئاماژەی بە پێویستی تیشک خستنە سەر چیرۆکی سەرکەوتنەكان لە بوارە جیاجیاکان و هاندانی پەیڕەوکردنی بەرزترین ستانداردی لێهاتوویی و بەهرەمەندی بكەن کە ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر سروشتی گشتی نەتەوەیی هەیە.
    لەكۆتایی دیدارەكە، سەماحەتی حەكیم داوای كرد پەشداری كردن فراوان بێت و كاریگەر بێت لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا و دووپاتی كردەوەش كە بەرزبوونی ڕێژەی بەشداریكردن تیشك دانەوەی هۆشیاری خەڵكە و لەبەرژەوەندی سەقامگیری سیاسی و وكۆمەلایەتی و لەبەرژەوەندی خەڵكەكە دەبێت.

    Related News