• سەماحەتی حەكیم لە كۆربەندی سەركردایەتییە لاوەكان: پشت بەلاوان دەبەستین بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری و پاراستنی سەقامگیری عێراق

    2025/ 07 /12 

    سەماحەتی حەكیم لە كۆربەندی سەركردایەتییە لاوەكان: پشت بەلاوان دەبەستین بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری و پاراستنی سەقامگیری عێراق

    بەڕێز حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی دووپاتی كردەوە لەمیانەی بەشداری كردنی لە كۆربەندی سەركرە لاوەكان كە ئیمامی حوسێن (سڵاوی لێ بێت) نوێنەرایەتی پرۆژەیەكی مەزنی بۆ گۆڕانكاری و ژیان كردوە، وێرای كەمی یاوەرانی لەو كاتەدا، ئاماژەشی كرد كە پەیامەكەی تائێستا ماوە لەبەر ئەوەی پشتی بە ڕاستگۆیی پرۆژەكەو دادپەروەری قایم كردبوو، لێرەش مەزنترین قوربانی پێشكەشكرد.

    لەسەرەتای گوتەكانیدا، سەماحەتی حەكیم پرسەی خۆی بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمامی حوسین(سلاوی لێ بێت) دووپات كردەوە و جەختی لەسەر  دڵسۆزی لەكار كرد و پشت بەستن بەخوا كردەوە لەگەڵ پێشخستنی بەرژەوەندی گشتی لەسەر بەرژەوەندی تاكە كەس و چەند كەسێك، هەروەها كاركردن بۆ عیراق و لەپێناو سەقامگیری عیراق.
    بەڕێز حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژەی دادپەروەری پێویستی بە پیاوانی خۆڕاگر هەیە کە بتوانن بەرگری لێبکەن و ڕووبەڕووی هەڵمەتی شێواندن ببنەوە، هەروەها  داوای هاوسەنگییەکی مەوزوعیی کرد لە خوێندنەوەی واقیعدا و وەبەرهێنان لە خاڵە بەهێزەکان و پەرەپێدانیان و لەپاڵ گرنگی هەماهەنگی كردن و تەبایی ناوەکی کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە نەمر ڕاگرتنی ڕووداوی عاشورا و گۆڕینی بۆ چیرۆکێکی قارەمانانە کە سنوورەکانی زەمەنی تێپەراندوە...

    سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی بایەخ پێدان بە گەنجان و ئامادەکردنیان بۆ بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و پێشەنگایەتی کردنی ڕێگای گۆڕانکاری کردەوە و تەئکیدی کردەوە کە میانڕەوی و ناوەندگیری سەرچاوەی هێزن و بە ئارامی و خۆڕاگری خاڵی بەهێز دەبن و ئەمەش ئەو بۆچوونەیە کە ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی لە مامەڵەکردن لەگەڵ مەسەلە جۆراوجۆرەکاندا پەیڕەوی دەکات...

    سەبارەت بەدۆخی ناوچەكە، بەڕێز حەکیم گوتی کە دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ئامانجەکانی نەپێكاوە، بەڵکو پێکەوەژیانی ناوخۆی ئێرانی بەهێزتر کردووە و هاوسۆزی عەرەبی و ئیسلامی فراوانی بەدەستهێناوە، تەئکیدیشیکردەوە کە دیالۆگ ئامرازێکی سەرەکییە بۆ سەقامگیری ناوچەکە و ئاسایشی گەلانی ناوچەکە و جەختیشی لەسەر گرنگی سەقامگیری و سەروەری عێراق كردەوە...

    بەڕێز حەکیم ئاماژەی بەوەشکرد کە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو خاڵێکی گرنگن بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و گواستنەوە لە قۆناغی ڕكابەرییەكان بۆ قۆناغی بەردەوامی و جەختی لەوەش کردەوە کە پشتی بە گەنجان دەبەستێت بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری و پێویستی بە دابینکردنی دەرفەتی یەکسان و دەستەبەرکردنی ئاسایشی هەڵبژاردن و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ بەشداریکردنی هۆشیارانە و کاریگەرانە...
    لەكۆتایی گوتەكەی، سەماحەتی حەكیم بانگەشەی دووپاتكردەوە بۆ پەیڕەوی كردنی (نیشتمانگەری شیعی) وەك بنەمایەك بۆ كرانەوە بەڕووی سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عیراقی، دووپاتیشی كردەوە كە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی توانیویەتی پارێزگاری لەسەرجەم پەیوەندییەكانی بكات لە هێزە سیاسییە جیاجیاكان بە متمانە و بەڕوونی، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە پەیوەندی حكومەتی نێوەندی و حكومەتی هەرێم و حكومەتە نێوخۆییەكان لەسەر بنەمای دابەشكردنی دادپەروەرانەی سامانەكانە و هاوتا كردنەوەی ماف و ئەركەكان.

    Related News