سەماحەتی حەكیم لەگەڵ ڕاوێژكاری ئەمنی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی چۆنیەتی پێشخستنی سیستەمی ئەمنی تاوتوێ دەكات و گرنگی ئاسایش لە هەڵبژاردنەكان دووپات دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بەرێز (قاسم ئەعرەجی) پێشوازی لە بەڕێز قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئەمنی نیشتمانی كرد و لەم دیدارەش باسی سروشتی دۆخی ئەمنی ولات كرا لەگەڵ شێوازی پێشخستنی سیستەمی ئەمنی لەرووبەڕووی ڕكابەرییەكانی ئێستا و داهاتوو،
سەماحەتی گوێبیستی باسكردنێكی تێروتەسەلی ئەنجامی سەردانەكەی ئەم دواییەی ئەعرەجی بۆ هەرێمی كوردستان بوو، دووپاتیشی كردەوە كە گفتوگۆ گرنگە بۆ چارەسەركردنی كێشە تێك ئاڵقاوەكان لەنێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم ئەویش بە پشت بەستن بە دەستوور و یاساكان و پێشخستنی بەرژەوەندی گشتی ..
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی سەقامگیری ئەمنی دەبێتە بەردی بناغە بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری كۆمەلایەتی و ئابووری، ئاماژەشی كرد كە پێویستە سیستەمی نوێ بخرێتە كاری ئەمنی، هەروەها ئەركی هەواڵگری بە رەو پێش بچێت بۆ ئەوەی گەرەنتی باشتر بدات بۆ پارستنی وڵات لە هەڕەشەكان و خێرایی بەپیل وەچوون ..
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو خاڵێکی گرنگە بۆ گواستنەوە لە سەقامگیریی لاواز بۆ سەقامگیریی بەردەوام و داوای دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و دادپەروەرانەی كرد کە دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو فڕاكسیۆنەكان و کاندیدەکان دەستەبەر بکات و بەوەش متمانەی هاووڵاتیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن بەهێز بکات...
هەر لەم بوارەیەوە، سەماحەتی حەكیم ستایشی هەڵوێستی پارتی كرێكارانی كوردستانی كرد كە چەكیان دانا و چوونە ناوەوەی سیاسەتیان هەڵبژارد و داوای كرد كە وەبەرهێنان لەم چانسانە بكەن بۆ پتەوكردنی ئەمن و ئاسایش و سەروەری عیراق.