سەماحەتی حەكیم: هۆزەكانی عێراق كۆڵەكەیەكی سەرەكین بۆ پاراستنی عێراق و بنیاتنان و سەقامگیری
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێش وازی لە بەڕێز شێخ جەنابی محەمەد عڕێبی شێخی مەشایخی قەبیلەی ئال بو كەریمی دێرین كرد و لەم دیدارە باس لە مێژووی هاوبەش لەگەل ئەم هۆزە دێرینە كرا لەگەڵ وێستگەكانی تێكۆشانی قارەمانانە لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دیكتاتۆریەت و بەشداری كردن لە بنیاتنانی عێراقی تازە.
سەماحەتی حەكیم ڕۆڵی گرنگی هۆزە عێراقییەكانی لە دیمەنی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی ولات بەرز نرخامد و نموونەی بەقسەی شەهیدی میحراب هێنا (نهێنی پارێزراو بێت) ، كاتێك گوتی ( عێراق و كۆمەڵگەی عێراقی لەڕێگەی مەرجەعیەی ئاینی و هۆزە عێراقییەكان و دروشمە حوسێنیەكان پارێزراو بوون.."
لەم چوارچێوەیەدا، سەماحەتی حەکیم دووپاتکردنەوەی خۆی لەسەر گرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دووبارە كردەوە و بە گرنگی بۆ داهاتووی عێراق وەسفكرد ، هەروەها داوای بەشدارییەکی فراوان و چالاک و هۆشیارانە کرد لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی بەتواناترین و گونجاوترین کاندیدەکان لەنێو لیستە نیشتمانییە ڕەواکاندا تا یارمەتیدەر بن لەتەواوبوونی پرۆسەی سەقامگیری و گەشەپێدان.