• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و گرنگی سەقامگیری عیراق و سەروەری تاوتوێ كرد

    2025/ 07 /10 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و گرنگی سەقامگیری عیراق و سەروەری تاوتوێ كرد

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی ، پێشوازی لە بەڕێز پاتریك دۆریل بالیۆزی فەرەنسا لە بەغدا كرد و لەم دیدارە باس لە چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆلییەكانی عیراق و فەرەنسا كرا بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی هەردوو گەالی دۆستی تێدا بێت.

    سەماحەتی لەم دیدارە جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی سەروەری عیراق   پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانە دووپاتیشی كردەوە كە پاڵپشتی ڕێرەوە حكومییەكان دەكات كە هەولی بەدی هێنانی ئەو ئامانجانە دەدات.

    سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە سەماحەتی ئاماژەی بەوەدا کە عێراق بە نوێنەرایەتی حکومەت و هێزە سیاسییەکانی هەوڵی زۆری داوە بۆ بێلایەنکردنی خاکی خۆی لە زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە و سەركۆنە و ڕەتکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و لوبنان و فەلەستین و هەمیشە ئەوەشی دووپاتکردەوەتەوە...

    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم گوتیشی عێراق لە دۆخێكی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی دایە و بە هەنگاوی باش بەرەو سەقامگیری هەمیشەیی دەڕوات تا خواستەكانی گەلی عێراقی بەدی بهێنێت، گوتیشی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو زۆر گرنگە و یەكلایی كەرەوەیە بۆ قۆناغێكی تازە، داواشی كرد رۆلەكانی گەلی عیراق بەشێوەیەكی فراوان و هۆشیارانە بەشداری بكەن بۆ ئەوەی دیموكراتیەت و سەقامگیری باشتر بەرقەرار بێت.

    Related News