السيد الحكيم يستقبل وفد الاتحاد الوطني الكردستاني ويؤكد على الاستقرار والالتزام الدستوري
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد بەسەرۆكایەتی بەرێز نەزار ئامێدی و بەرێز وەزیری داد خالید شوانی، لەم دیدارە بیروڕا ئالوگۆڕ كرا سەبارەت بە تازەترین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی لە عێراق و ناوچەكە جگە لە تاوتوێكردنی پەیوەندی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە هەموو بەرپرسیارێتی هەڵبگرن لەئاست پاراستنی ئەو سەقامگیرییەی لە عێراق بەدی هاتوە ،لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی و ئابووری.
هەروەها سەماحەتی حەكیم داوای كرد ئامادەباشی تەواو بۆ شایستەی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكرێت و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بەشداریكردنی فراوان و كاریگەر و هۆشیارانە لەلایەن هەموو عێراقییەكان و روونی كردەوە كە ئەم هەلبژاردنە خاڵێكی وەچەرخانی یەكلایی كەرەوەیە لە نێوان قۆناغی سەقامگیری لاواز و سەقامگیری بەردەوام لەسەرتاپای ولاتدا.
سەبارەت بە پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر بەڕیز حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پابەندبوون بە دەستوور و یاساكان و دووپاتی كردەوە كەپێویستە هەردوولا تەنازولات بكەن بۆ ئەوەی بەرژەوەندی گشتی ولات بێتە دی.