سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخ و پیاوەچاكەكانی ناوچەی عەباسییە دەكەوێت و گرنكی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەشداری كردنی هۆشیارانە لە هەڵبژاردنەكان دووپات دەكاتەوە
لەچوارچێوەی پەیوەندیكردنی بەردەوام بە رۆڵەكانی گەلەكەمان، سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بەكۆمەلێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ناوچەی عەباسییە لە پارێزگای نەجەفی پیرۆز، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێشكەشكردنتی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچەیە گرنگە و پێویستە بەدواچوون بۆ پرۆژەكانی بكرێت و لایەنی بەرپرس ئاگادار بكرێنەوە لە ئاستی حكومەتی نێوخۆیی و وەزارەتەكان.
سەماحەتی جەختی كردەوە لە سەر گرنگی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو لەبەر ئەوەی ڕۆڵیكی تەوەری هەیە لە چەسپانی سەقامگیری و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچە شایستەكان و دووپاتی كردەوەش كە پێویستە هەموو ناوچەكان نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خۆیان هەبێت، ئەویش لەڕێگای دەستنیشانكردنی نوێنەرانی شایستە كەبتوانن خەمو مەینەتییەكانی هاولاتیان لەگەڵ خۆیان بۆ دەستەلاتی تەشریعی و جێبەجێكاری ببەن.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم داوای كرد كاربكرێت بە رۆحیەتێكی نیشتمانی بەرز و دووپاتی كردەوە كە گرنگە بەفروانی و هۆشیارانە بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن و لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی خەڵكی دروست لە لیستی دروست بۆ ئەوەیبنیات نانی دەولەتێكی بەهێز و كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو گەرەنتی بكرێت.