• سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر گرنگی وانە حوسێنییەكان دەكات و گرنگی هەڵبژاردنەكانی 2025 یش دووپات دەكاتەوە

    2025/ 07 /02 

    سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر گرنگی وانە حوسێنییەكان دەكات و گرنگی هەڵبژاردنەكانی 2025 یش دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی بەكۆمەڵێك شێخ و هۆزەكانی ئەلشەمەری كەوت و سەرەتا پرسەی خۆی بە بۆنەی هاتنی مانگی موحەرەمی حەرام پێشكەشكرد  لە یادی شەهیدبوونی سەیدی شەهیدان ئیمام حوسێن (سلاوی لی بێت).

    سەماحەتی سەید حەكیم ئاماژەی بەو وانانە دا كە لە ڕووداوەكەی كەربلا ڕێژكەی گرتوە و گوتی ئیمامی حوسێن (سلاوی لێ بێت) پلانێكی تۆكمە و زیرەكانەی بنیات نابوو بۆ گوتار و ئامۆژگاری دواتر گۆڕی لەبری ئەوە خاوەنەكان و ئەهلی بەیتی یەكە یەكە ناردە مەیدان، بۆیە هەر یەكە و هەڵویست و چیرۆكی خۆیان هەیە، بۆیە كەربەلا بووە دۆسێیەك كە ویژدانی ئومەتی هەژاندو بووە داستانێكی مەزن.

    هەروەها هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2025 ی بە قۆناغێکی گرنگ وەسفكرد که گوزارشت له درێژەی ئه و ڕێگەی دێموکراسی دەكات که له هەلبژاردنەكانی ساڵی 2005 دەستیپێكرد و نیشانەیەك بوو  بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیریی بەردەوام که به دوای قوربانی گەورەی هەموو خەڵكی عێراق به پشتیوانی دەستەلاتدارانی ئایینی باڵا و خانەدانی هۆزەكانی به دەستهێنا...
    سەماحەتی داوای بەشداریكردنی میللی فراوانی لە هەڵبژاردنەكان كرد لەڕێگەی هاندانی خەڵك لەسەر دەنگدان و هەڵبژاردنی خەڵكی باش لە لە لیستە گونجاوەكان، هەروەها هۆشداری دا لە مەترسی پارەی سیاسی و كاریگەری لەسەر پاكی پرۆسەی هەڵبژاردن  لەبەر ئەوەی ڕێگەی دەنگدەر دەگۆڕێت و بڕواو مسداقیەتی دیمكراتیەت دەشكێنێت..

    هەروەها بەڕێز حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە "هەڵبژاردنەکان دەرفەتێکن بۆ گۆڕانکاری لە واقیعی خزمەتگوزاریدا" لەڕێگەی یاسادانان و تەرخانکردنی دارایی راستەقینە و بەدواداچوونی نزیک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەنجامەکانی بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتیان تەرخان دەکرێت....

    Related News