• سەماحەتی حەكیم : ساتی ئەوە هاتوە سەقامگیری لە ناوچەكە بەرقەرار بێت و چیتر نەگەڕێینەوە بۆ شەڕەكان

    2025/ 07 /01 

    سەماحەتی حەكیم : ساتی ئەوە هاتوە سەقامگیری لە ناوچەكە بەرقەرار بێت و چیتر نەگەڕێینەوە بۆ شەڕەكان

    بەریز عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ستیفن فاجین كاربەڕێكەری كارەكانی بالیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا.
    سەماحەتی حەكیم لەم دیدارە دووپاتی كردەوە كە عیراق ئێستا لە دۆخێكی ئاشتی و تەبایی كۆمەلایەتی دەژێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە ئەوەش لە رۆژەكانی یەكەمی مانگی موحەرەمی حەرام بەدی كرا و گوتیشی حكومەتی عیراقی و هێزە سیاسییەكان و چالاكوانانی كۆمەڵگەیی هەولی زۆریان دا بۆ ئەوەی عێراق لە پەرەسەندنی شەڕەكە بەدوور بگرن و  سەروەری و بەرژەوەندییەكانی بپارێزن.
    سەماحەتی جەختی كردەوە كە گرنگە سەقامگیری هەرێمی پارێزراو بێت چیتر نەگەڕێنەوە بۆ شەڕەكان و دووپاتی كردەوە كە ناوچەكە باجی گەورەی لەدەیەكانی ڕابردوو داوە، ئێستاش كاتی ئەوە هاتوە ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری بچەسپێت.
    هەروەها ئاماژەی كرد كە عێراق ڕەچاوی هاوسەنگی نێودەوڵەتی كردوە و هاوبەشانی قووڵتر كردوەتەوە و داواشی كرد ئەو هەلە باشانەی بازاڕی عێراقی بقۆزنەوە و هاوبەشی ئابووری لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكان زیاتر بێت و پتەوتر بكرێت، هەروەها سوود لە ئەزموونی كۆمپانیاكانی وەربگیرێت.
    لەهەمان كاتدا بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە پاڵپشتی سیاسەتی دەرەكی حكومەتی عیراقی دەكات كە كرانەوەیە بەڕووی ولاتانی ناوچەكە و جیهان..

    لەكۆتاییدا، لەم دیدارە گرنگی هەڵبژاردنی داهاتوو دووپات كرایەوە بەوەی كە وێستگەیەكی یەكلایی كەرەوەیە كە دەبێتە چەسپانی دیموكراتیەت و باری سەقامگیری عێراقیش باشتر دەكات و ئاماژەی كرد كە ناوەرۆكی دیموكراتیەت ئەوەیە دەستەلات بەئاشتیانە بگوازرێتەوە.
     

    Related News