• سەماحەتی حەكیم تایبەتمەندی نەجەفی ئەشرەف دووپات دەكاتەوە و داوا دەكات ڕێپێدانی دەستووری بە حكومەتە نێوخۆییەكان بدرێت

    2025/ 06 /30 

    سەماحەتی حەكیم تایبەتمەندی نەجەفی ئەشرەف دووپات دەكاتەوە و داوا دەكات ڕێپێدانی دەستووری بە حكومەتە نێوخۆییەكان بدرێت

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بەبەڕێز ئەندازیار یوسف مەكی گناوی پارێزگاری نەجەف و لەم دیدارە سروشتی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لە پارێزگاكە باس كران و پرۆژەكانی ئێستا  و داهاتووش لەشارەكە تاوتوێ كران.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە لەسەر گرنگی تایبەتی شاری نەجەفی ئەشرەف هەیەتی لە ڕووی ئاینی و مێژوویی لەبەر ئەوەی ئەم شارە مەزاری ئەمیری مسوڵمانان ئیمام عەلی (سلاوی لێ بێت)ی لەخۆوە گرتوە لەگەڵ مەزاری كۆمەڵێك پێغەمبەر و كەسانی باش، هەروەها حەوزەی زانستی و مەرجەعیەتی ئاینی پیرۆزی لەباوەش گرتوە ئەوەش وا دەكات بەرپرسیارێتی بەرامبەری زیاتر بێت.

    سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەو ئەركانەی كرد كە بۆ كردنەوەی پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری و پلاندانان بۆ پرۆژەكانی داهاتوو ئەنجام دراوە و داوای كرد سوود لە توانا زانستییەكانی شارەكە وەربگیرێت و بەگرنگی زانی هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەرەكانی توێژینەوە و ڕاوێژكردن هەبێت بۆ ئەوەی چارەسەری ڕاستەقینە بدۆزنەوە بۆ ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی شارەكە دەبێتەوە..
    لەكۆتایشدا دووپاتی كردەوە كە دەبێت سەلاحیاتی دەستووری بە حكومەتە نێوخۆییەكان بدرێت لەگەل شایستە داراییەكان بۆ ئەوەی بتوانن بەباشترین شێوە بەرنامەی ناوخۆیی و دەرەكی جێبەجێ بكەن.

    Related News