لەرۆژی جیهانی نەهێشتنی مادی هۆشبەر..سەماحەتی حەكیم هۆشداری لە مەترسی مادی هۆشبەر دەدات و داوای ڕووبەڕووبوونەوەی گشتی دەكات بۆ پاراستنی لاوان كۆمەڵگا
بەبۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی بەڕێز عەمار حەكیم هۆشداری خۆی دایەوە لە پەرەسەندنی مەترسی مادەی هۆشبەر لەسەر كۆمەڵگای عێراقی و دووپاتی كردەوە كە ئەوەە ئافاتێكی تێكدەرە چینی لاوانی بە ئامانج گرتوە كە ئەوان كۆڵەكەی نیشتمان و هیوای دوارۆژی ئەم ولاتەن.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرنكە مادەی هۆشبەر بووتە ڕێگایەكی پیس بۆ هەڵوەشانەوەی كۆمەڵگەكان و تێكدانی بیرو هۆش و بە ئامانج گرتنی خێزانەكان بە قۆستنەوەی ڕكابەرییە ئابووری و بێ كاری و خراپی هۆشیاری ئەوەش پێویستی بە هەولێكی بەكۆمەڵ و گشتییە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشە بەردەوامە ببینەوە..
بەڕێز حەكیم داوای لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد هەوڵە ئەمنییەکان و دادوەرییەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ بەدواداچوونی بازرگانان و قاچاخچیانی ماددە هۆشبەر و پاڵپشتیکردنی دەزگا ئەمنییەکان بۆ لەناوبردنی تۆڕە تاوانکارییەکاندا و هەروەها دەستپێکردنی هەڵمەتی هۆشیاری نیشتمانی گشتگیر بۆ گەنجان لە قوتابخانە و زانکۆکان و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا...
لەكۆتایشدا سەماحەتی بە گرنگی زانی سەنتەری پسپۆر بۆ چارەسەركردنی ئەوانی ئالوودە بوون دابمەزرێت بۆ ئەوەی ئەوانە بتوانن بگەڕێنەوە ژیانی ئاسایی و بەشداری ئەرێنی لە كۆمەڵگا بكەن.