• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای زیندانییە سیاسییەكان دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە گرنگە ئەزموونیان دۆكۆمێنت بكرێت و تواكانیان بقۆسترێتەوە

    2025/ 06 /25 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای زیندانییە سیاسییەكان دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە گرنگە ئەزموونیان دۆكۆمێنت بكرێت و تواكانیان بقۆسترێتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز وەلید ئەلسەهلانی سەرۆكی دەزگای زیندانە سیاسییەكان كرد و لەگەڵ ئەودا دۆخی زیندانییە سیاسییەكان و گرنگی سوود وەرگرتن لە ئەزموون و تواناكانیان لەزۆربەی بوارەكان گرنگترین تەوەرەكانی دیدارەكە بوو.

    سەماحەتی حەكیم گوتی ئەو توێژە وەك شەهیدی زیندوو وان لەبەر ئەوەی زیانی جەستەیی و دەروونی زۆریان لە زیندانییەكانی ڕژێمی زاڵم بەركەوتوە بەهۆی بەرگریكردنیان لە دۆسێیە دادپەروەرەكانی گەلی عێراقی.

    سەماحەتی داوای كرد سەرجەم ئەو پاڵەوانێتی و قوربانییانەی ئەوان بەهەموو جۆرێك دكۆمێنت بكرێن جا بەهۆی هونەر بێت یان ئەدەب یان پرۆگرامی پەوەردەیی، بۆ ئەوەی پەیامێكی نیشتمانی و مرۆڤایەتی بەنەوەكانی داهاتوو بگەیەنین، كە ئەو قۆناغە بەبیریان بهێنینەوە تا لە داهاتوو كارەساتی وا دووبارە نەبێتەوە.
    .
    بەڕێز حەكیم جەختی لەسەر گرنگی هەمەچەشنی ئەم کەرتە کردەوە کە لەنێو ئەندامەکانیدا دکتۆر و زانا و هونەرمەند و نووسەر و لێهاتوویی ئەکادیمی تێدایە و داوای دانانی پلانێکی کاری ڕوونی کرد بۆ بەکارهێنانی کاریگەری ئەو وزەیە بۆ خزمەتكردنی ولات و کۆمەڵگە...
    لەكۆتاییدا سەماحەتی بەپێویستی زانی یاسایەكە بگۆڕن بۆ ئەوەی زیاتر مافەكانی زیندانییە سیاسییەكان زامن بكرێت و پەیامێكی ڕاستەقینەی بایەخ بێت بۆ ئەو توێژەی بەرگری لە شكۆ و ئازادی نیشتمان كردوە.

    Related News