السيد الحكيم يستقبل القائم بأعمال السفارة البريطانية ويبحث معه العلاقات الثنائية وتطورات الأوضاع في المنطقة
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە كارگێڕی كارەكانی بالیۆزخانەی بەریتانی لە بەغدا بەرێز رۆبن میلتۆن كرد، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی عێراق و مەملەكەتی یەكگرتوو كرا لەگەڵ دۆخی عێراق و ناوەچەكە لەسایەی پێشهاتە تازەكاندا.
سەماحەتی حەكیم بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی بە كاری خۆی هەستێت بە فشار كردن بۆ سەر قەوارەی ئسرائیلی بۆ ئەوەی شەڕ بوەستێنرێت، هەروەها بۆ ئەوەی كار لەسەر هێنانە دی سەقامگیری بەردەوام لە ناوچەكە بكرێت، هەروەها دووپاتی كردەوە كە ئەو دەستدرێژییەی ئەم دواییە بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران دەریخست كە هاوپەیمانی فراوان لە نێوان ولاتانی عەرەبی و ئیسلامی هەیە لەگەڵ هەڵویستی ئێران بە ولامدانەوەی ئەو دەستدرێژییەی ڕووبەڕووی بووەوە.
بەڕێزیان سەركۆنەی توندی خۆی دەربڕی بۆ ئەو قەسابخانانەی بەرامبەر رۆڵەكانی گەلی فەلەستین لە غەزە و بەرەی رۆژئاوا ئەنجام دەدرێت داواشی كرد كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستێكی توندی هەبێت ڕێز لە بەها و مافەكانی مرۆڤ بگرێت و سنوورێك بۆ ئەو پێشلكارییە بەردەوامانە دابنێت.
سەبارەت بە دۆخی نیشتمانی، بەڕێز حەكیم بەزاندنی سەروەری عێراقی لەڕێگەی ئاسمانییەوە ڕەتكردەوە، كە وەك هەولێكە بۆ ئەوەی عێراقیش تێكەڵ بە ململانێیەكانی ناوچەكە بكرێت، جەختیشی كردەوە كە پاراستنی سەروەری ولات و سەربەخۆیی بڕیاری گرنگی زۆری هەیە..
لەكۆتاییدا سەماحەتی تیشکی خستە سەر گرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و بە گرنگی وەسفکرد بۆ پتەوکردنی ڕێڕەوی دێموکراسی و بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی کە دەرگا بۆ گەشەپێدانی سەرتاسەری دەکاتەوە هەروەها پێگەی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی بەهێز دەکات و داوای لە هەمووان کرد بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن لە پاراستنی ئەم سەقامگیرییە بۆ گۆڕینی سەقامگیرییەكی هەمیشەیی.