سەماحەتی حەكیم لە غەزالییە: عێراق قۆناغە سەختەكەی تێپەڕ كرد و ڕكابەری داهاتوو باشكردنی خزمەتگوزاری و سروشتی ئابوورییە
لەمیانەی چاوپێكەوتنی كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی قەبیلەی بەنی لام و كۆمەلێك عەشایر و هۆزی دیكە لە ناوچەی ئەلغەزالییەی بەغدا سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی ڕووبەڕووی دەستدرێژیەكی زاڵمانە و ستەمكارانە هاتەوە وێرای ئەوەی لە ڕێرەوی گفتوگۆیەكان ئەكتیڤ و بەشداربوو دووپاتیشی كردەوە كە عیراق پالپشتی سیاسی و میدیایی و مرۆیی ئەوان دەكات.
سەماحەتی حەكیم گوتیشی عێراق ئەمرۆ لە دۆخێكی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی و ئابووری دایە كە بەهۆی ڕێنماییە دروستەكانی مەرجەعیەتی ئاینی بالاو قوربانییەكانی گەلە، لەگەڵ بەیەك وەستانی سەركردە سیاسی و كۆمەلایەتییەكان و ڕوونیشی كردەوە كە عێراق قۆناغی قەیڕانەكانی تێپەڕ كرد و ئێستا كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان لەژێر سێبەری هاوپەیمانێتی ئیدارەی دەولەتە و ئەوەش ئاساییە.
سەبارەت بە باسکردنی ئاستەنگەکانی داهاتوودا، بەڕێز حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و واقیعی ئابووری گەورەترین ڕكابەرییە لە قۆناغی داهاتوودا، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئێستا وڵات لە ڕێگەی پڕۆژەکانی ژێرخان، نەخۆشخانە، قوتابخانە و ڕێگاوبانەکانەوە لە سەرجەم پارێزگاکاندا كاری گرنگ ئەنجام دەدات.
هەروەها جەختی لەسەر گرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کردەوە و بە بەردی بناغەی بەهێزکردنی سەقامگیریی بەردەوای وەسفكرد و داوای بەشداری بەرفراوان و هۆشیارانەی كرد تا هاوسەنگی کۆمەڵایەتی پارێزراو بێت و نوێنەرایەتی سیاسی بەهێز بێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە قیبلەنما لە دەنگداندا دەبێت ئاراستەی کاندیدی گونجاو بکرێت چ پیاو بێت یان ئافرەت لە لیستی یاساییدا.
لەكۆتایی قسەكانیدا سەماحەتی هۆشداری دا سەبارەت بە پارەی سیاسی و بەلێنی هەڵبژاردنەكان لەوانەی نا واقیعین و ستایشی ئەو پاڵێوراوانەی كرد كە ناوچەكانیان هەڵگرتوە و ئەزموونیان هەیە و دەتوانن خزمەتگوزاری دروست و راستەقینە پێشكەش بە كەس و كاریان بكەن.