• سەماحەتی حەكیم سەركۆنەی دەستدرێژییە تیرۆریستیەكەی سەر كلێسەی مار ئەلیاس لە دیمەشق دەكات و گرنگی پاراستنی پێكهاتەكان دووپات دەكاتەوە

    2025/ 06 /23 

    سەماحەتی حەكیم سەركۆنەی دەستدرێژییە تیرۆریستیەكەی سەر كلێسەی مار ئەلیاس لە دیمەشق دەكات و گرنگی پاراستنی پێكهاتەكان دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی خەمباری خۆی دەربڕی بۆ ئەو دەستدرێژییە تیرۆریستییەی كلێسەی مار ئەلیاسی لە دیمەشق بەئامانج گرت كە بووە كەوتنی دەیان قوربانی سڤیل بە شەهید و بریندارەوە.
    سەماحەتی لە بەیانێكدا لە تۆرە كۆمەلایەتییەكان گوتی ( زۆر خەمباربووین بە هەواڵی دەستدرێژییە تیرۆرستیەكەی كڵێسەی مار ئەلیاسی لە دیمەشقی پایتەخت كردە ئامانج و بووە هۆكاری كەوتنی دەیان قوربانی، ئێمە ئەو كارە تیرۆرستییە سەركۆنە دەكەین و داوا لە حكومەتی سووریا دەكەین بەرپرسیارێتی خۆی لە پاراستنی هاولاتیان بەهەموو ئاین و تایفەو پێكهاتەكان لە ئەستۆ بگرێت. 
    دڵنەوایی كەس و كاری قوربانییەكان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەكەین.

    Related News