سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەران دكتۆر مەحموود مەشهەدانی دەكات و لەگەڵی دۆخی ناوچەكە و هەڵبژاردنەكان تاوتوێ دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر مەحموود مەشهەدانی سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و لەم دیدارەش باس لە دۆخی ناوچەكە و پێشهاتەكانی و كاریگەری لەسەر عێراق كرا بەتایبەتی لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییانەی ئەم دواییە لە ناوچەكە ڕوویاندا.
سەماحەتی لەم چاوپێكەوتنە بەتوندی سەركۆنەی ئەو بۆردومانەی دەزگا ئەتۆمییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و گوتی ئەوە پێشێلكارییەكی ڕوونی یاسای نێودەوڵەتی و ڕێكەوتنە نێودەوڵەتییەكانە و هەڕەشەیەكی مەترسیدارە بۆ ئەمن و ئاسایشی ناوچەكەش..
هەروەها بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر پشتیوانی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاستەنگانەدا، هاوکات ئاماژەی بە گرنگی گرتنەبەری ڕێوشوێنی ژینگەیی پێویستی کرد بۆ ئامادەباشی بۆ هەر ئەگەرێکی پیسبوونی تیشکدەر کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر خاکی عێراق هەبێت.
سەبارەت بەدۆخی ناوخۆیی هەردوو لایەن دووپاتیان كردەوە كە گرنگە هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆی بكرێت و پێویستە كار لەسەر تەشریع كردنی یاسای تازە بكرێت كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی هاولاتیان هەیە و دەبێتە هۆكاری ئەوەی گەشەپێدان و سەقامگیری ولاتیش پتەوتر بكات.