• سەماحەتی حەكیم سەركۆنەی دەستدرێژییەكەی ئەمەریكا بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات و داوای جووڵەیەكی نێو دەوڵەتی دەكات بۆ ئەوەی ئەو قەیڕانە كۆنترۆل بكەن

    2025/ 06 /22 

    سەماحەتی حەكیم سەركۆنەی دەستدرێژییەكەی ئەمەریكا بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات و داوای جووڵەیەكی نێو دەوڵەتی دەكات بۆ ئەوەی ئەو قەیڕانە كۆنترۆل بكەن

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بەتوندی سەركۆنەی هێرشەكەی ئەم دواییەی ئەمەریكای بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و دووپاتی كردەوە كە ئەم پەرەسەندنە هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمنی ناوچەكە و هەموو جیهانیش، هەروەها ئەو كارە دۆخەكە بەرەو پێشهاتی مەترسیدار دەبات كە ڕەنگە دەرئەنجامی خراپی لێ بكەوێتەوە.

    لەم بارەیەوە، سەماحەتی لە بەیاننامەیەك لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان دەڵێت (داخی خۆمان دەردەبڕین و بەتوندی سەركۆنەی ئەو دەستدرێژییەی ئەمەریكا بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەین، كە ناوچەكە و جیهان و ئەمن و ئاسایشی دەخاتە لێواری پێشهاتی مەترسیدار، ئیمە ناڕەزایی خۆما بەرامبەر ئەو دەست درێژییانە دەردەبڕین كە بەڕوونی پێشێلكاری عورف و یاسا نێو دەوڵەتییەكانە هەروەها ڕەنگە ناوچەكە بەرەو شەڕێكی سەرتاسەری ببات.

    هەروەها هانی ڕێكخراوە نێو دەوڵەتییەكان دەدەین وەك نەتەوە یەكگرتوەكان ئەنجومەنی ئاسایش و ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كە وەك تەماشاكەر نەوەستن بەرامبەر ئەو سەرپێچیانە و داوا دەكەین هەنگاوی پێویست بنێن بۆ ئەوەی دۆخە كۆنترۆل بكرێت و قەوارەی زایۆنی ڕابگیرێت بە بەردەوام بوونی لە كارەكانی و پێشێلكردنی ڕێكەوتنە نێو دەوڵەتییەكان تا پێگەی قەیرانەكە فراوانتر نەبێت.

    Related News