• سەماحەتی حەكیم لە دیوانی بەغدا بۆ سەركردایەتی سەندیكاكان و پیشەوەرەكان: سەندیكاكان كۆڵەكەیەكی سەرەكین بۆ بنیاتنانی دەوڵەت و عێراقیش رۆڵی كاریگەی لە قەیرانی ناوچەكە گێڕا

    2025/ 06 /21 

    سەماحەتی حەكیم لە دیوانی بەغدا بۆ سەركردایەتی سەندیكاكان و پیشەوەرەكان: سەندیكاكان كۆڵەكەیەكی سەرەكین بۆ بنیاتنانی دەوڵەت و عێراقیش رۆڵی كاریگەی لە قەیرانی ناوچەكە گێڕا

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەمیانەی میوانداری كردنی چەندین سەركردەی سەرندیكاكان و پیشەوەرەكان لە دیوانی بەغدا گرنگی رۆڵی نیشتمانی ئەو سەندیكایانەی خستەڕوو، هەروەها ستایشی هەماهەنگی ئەوانی كرد و گوتی پێویستە ئەو رۆڵە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكانی ئێستا تەرخان بكرێت.
    لەسەر ئاستی هەرێمی سەماحەیت ئاماژەی كرد كە كۆماری ئیسلامی ئێران لایەنێكی كاریگەر و بەرپرس بوو لە گەڕەكانی دانوستاندن، هەروەها بە نەرمی مامەڵەی لەگەڵ پێشنیارە نێودەوڵەتییەكان كرد و زەماناتی پێشكەش كردو و دەزگاكانیشی بۆ چاودێری كردنی نێودەوڵەتی كردەوە بەلام وێرای پابەندبوونی غەدری لێكرا.
    بەڕێز حەکیم ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل سیستەمی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵی کردۆتە ئامانج، بەڵام ئێران توانایەکی بەرزی نیشاندا بۆ چاکبوونەوەی خێرا و وەڵامدانەوەی ورد و ئاراستەکراو، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە جوگرافیا و کەلتووری شەهیدبوون و پێکەوەژیانی نەتەوەیی فاکتەرێکی گرنگن کە لەبەرژەوەندی ئێرانن بە نوێنەرایەتی ئیمام سیستانی

    هەروەها بەهۆی ئاماژە وردەکان و دووربینی قووڵ بۆ قۆناغی داهاتوو، جەختی لەوە كردەوە کە ئێران پشتیوانییەکی فراوانی عەرەبی و ئیسلامی بەدەستهێناوە، کە لە هەڵوێستی سەرکردەکانی وڵاتان لە لووتکەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامیدا دیار بوو.
    سەبارەت بە هەڵوێستی عێراق، سەماحەتی  ئاماژەی بە یەکڕیزی شەقام کرد سەبارەت بە قەیرانی ناوچەکە و ستایشی ڕۆڵی سیاسی عێراق کرد لە گوشار خستنە سەر ڕاگرتنی دەستدرێژی و پێشکەشکردنی سکاڵایەکی ڕەسمی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە پێشێلکردنی ئاسمانی وڵاتەکەی و داوای بەردەوامی ئامادەکارییەکانی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری تیشکدانەوە و پیسبوونی ژینگە و تەئکیدی لەسەر پێویستی هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی دەریای سوور و سپیەوە کرد. له مەسەلەی دادوه ریدا به ڕێز ئه لحه کیم دووپاتیکرده وه که عێراق دووچاری قەیرانی یاسایی نییه پاش دەست له کارکێشانەوەی ژمارەیەك لە دادوەرانی دادگای فیدراڵی..
    لە تەوەری گفتوگۆی سەندیكا سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پاراستنی هەڵوێستی نیقابی سەندیكا و سەربەخۆییەكەی، هەروەها هۆشیاری دا لەوەی كە كاریگەری نەرێنی ببێتە هۆكار بۆ تێك چوونی ئەكتیڤی و داواشی كرد ئالیەتەكی تایبەت بۆ سنوور دانان بۆ ناكۆكییە ناوخۆییەكان هەبیت و رؤڵەكە پتەوتر بكرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییە ئابووریەكان.

    لەكۆتایی قسەكانی، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە زیرەكی دەستكرد بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندی گشتی بەكار بهێنرێت و ئاماژەی كرد كە سەندیكاكان كۆڵەكەیەكی گرنگن بۆ بنیاتنانی دەولەت و ئەو مافانەش نادرێت بەڵكو وەردەگیرێت بە یەك هەڵویستی و بەكاری ڕێكخراو.
     

    Related News