سەماحەتی حەكیم لەگەڵ ئەمینداری بەغدا سروشتی خزمەتگوزاری و گرنگی كامڵبوونی دەزگایەكان لەپایتەخت تاوتوێ دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بەبەڕێز ئەندازیار عەمار موسا ئەمینی بەغدا لەم دیدارە باسی سروشتی خزمەتگوزاری لە بەغدای پایتەخت و چۆنیەتی پتەوكردنی هەماهەنگی و كامڵ بوون لەنێوان دەزگاكانی دەوڵەت بەتایبەتی نێوان حكومەتی نێوخۆیی و وەزارەتەكانی پەیوەست كرا.
بەڕێز حەكیم جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامی هەڵمەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە بەغدا کردەوە و تەئكیدی لەسەر بایەخ پێدان بە ناوچە مێژوویی و شوێنەوارییەکان كردەوە بەهۆی نوێنەرایەتی ناسنامەی کولتووری و شارستانی، هاوکات داوای تەواوکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی لەگەڕەکە تازەكاندا کرد بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ژیان تا خواستی هاووڵاتیان لەبەرچاو بگیرێت..
سەماحەتی حەکیم جەختی لەسەر گرنگی یەکخستن لە ئاستی دامەزراوەکانی دەوڵەت کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە پایتەخت لە قۆناغەکانی ڕابردوودا بەهۆی خراپبوونی بارودۆخی ئەمنی کاریگەری لەسەر هەبووە و بووەتە هۆی دواکەوتنێکی بەرچاو لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، گوتیشی زۆر گرنگە لە ڕێگەی هەماهەنگی خزمەتگوزاری و هەوڵەکانی گەشەپێدان بەسەر ئەم کەڵەکەبوونەدا زاڵ بێت...
هەروەها بەڕێزیان داوای پەرەپێدانی هاوکاری نێوان شارەوانی بەغدا و دامەزراوە ئەکادیمییەکانی كرد، لەگەڵ سوودوەرگرتن لە شارەزایی عێراقی لەڕێگەی ڕاوێژ و توێژینەوەی زانستییەوە لەچارەسەرکردنی قەیرانەکانی خزمەتگوزاری و كە پێویستی بەگرتنەبەری چارەسەری ستراتیژی بۆ کێشەکانی هاتوچۆ و قەرەباڵغی هاتوچۆ کرد کە هاوڵاتیانی نیگەران کردووە...
هەر لەم ڕووەوە سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بە داتاكردن لە جومگەكانی كاری ئەمانەتی بەغدا و دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە دەزگاكانی ئەمانەتی بەغدا لەگەڵ هاولاتیان لەسەر هێل بن و لێیان نزیك بن، ئەو كارەش بۆ ئەوەیە كوالیتی كارەكان باشتر بێت و شەفافیەت و ئاستی ئیداریش باشتر بێت.