سەماحەتی حەكیم لەگەڵ سەرۆكی تایفەی سائیبەی مەندائی باسی گرنگی فرەیی بەیەكەوە ژیانی ئەرێنی لە عێراق دەكات
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە شێخ ستار ئەلحلو كرد كە سەرۆكی تایفەی سائیبەی مەندائییە لە عیراق و جیهاندا، لەم دیدارەش باس لە سروشتی پێكهاتە عیراقییەكان و كاریگەرییان لەسەر دەوڵەمەند كردنی كۆمەڵگەی عیراقی كرا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە تایفەی مەندائی و پێگەیان لە كۆمەڵگەی عیراقی گرنگی خۆی هەیە و رۆلی زۆری هەیە لە بلاوكردنەوەی كەلتوور و رۆشەنبیری و زانیاری لەڕێگەی زاناو كەسایەتییە كاریگەرەكانیان لە زۆربەی بوارەكاندا.
بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر پێویستی گواستنەوە لە قۆناغی پێکەوەژیانی ئاشتیانە کردەوە بۆ پێکەوەژیانی ئەرێنی و تێکەڵاوبوونی ڕاستەقینە لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراقدا و جەختی لەوە کردەوە کە بەڕێوەبردنی هەمەچەشنی هێزێکە بۆ عێراق و دەرفەتێکی فراوانتری بۆ کاریگەری لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دەڕەخسێنێت لە ڕێگەی پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی کە پردی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهاندا پێکدەهێنن...
هەروەها جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی نوێنەرایەتی سیاسی دادپەروەرانە بۆ پێکهاتەکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم نوێنەرایەتییە دەبێت ڕەنگدانەوەی واقیعی کۆمەڵایەتیی ڕاستەقینەیان بێت...
لەكۆتایی دیدارەكە، بەڕێز حەكیم باسی گرنگی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی كرد لەگەڵ كاریگەری لەسەر بەدی هێنانی گەشەپێدان و سەقامگیری بەردەوام و داواشی كرد بەهۆشیاری مامەڵە لەگەڵ ئەو قۆناغە و پێوستییەكانی بكرێت.