سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر دەكات و پێشهاتەكانی سیاسی لەگەڵی تاوتوێ دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر بەڕێز هادی عامری كرد، لەو دیدارە هەردوو لا باسی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و شایستە داهاتووەكانیان كردو گرنگی مامەڵە كردنیان بە رۆحیەتەكی نیشتمانی بە گرنگ وەسف كرد.
سەماحەتی لەم دیدارە وەستانی عێراقی لەتەك كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی بۆ دەستدرێژی ئیسرائیل دووپات كردەوە و داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوە نەتەوەییەكان و ولاتە ئیسلامییەكان كرد كە بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن و كاری جیدی لەسەر وەستانی ئەو دەستدرێژییە مەترسیدارە بكەن، بۆ ئەوەی ناوچەكە نەخزێتە نێو قەیرانێكی جیهانی كە كاردانەوەی نەرێنی خراپی لێ دەكەوێتەوە..
بەڕێز حەکیم ئاماژەی بە گرنگی بەیاننامەکەی ئەم دواییەی دەسەڵاتی باڵای ئایینی کرد کە بە ئاشکرا سەركۆنەی دەستدرێژییەکە دەکات و ئامانجی سەرکردە ئاینی و سیاسییەکانی ڕەتدەکاتەوە و هۆشداری دا لە ئاژاوەیەک کە ناوچەکە بگرێتەوە، هەروەها تیشکی خستە سەر داواکردنی چارەسەرێکی ئاشتیانە و دادپەروەرانە بۆ کێشەی ئەتۆمی ئێران كە لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەكان ئەنجام بدرێت...
سەبارەت بە دۆخی ناوەخۆ، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و وەسفیشی كرد كە یەكلایی كرەوە و چارەنووسسازە بۆ نەخشەكێشان قۆناغی تازەی سەقامگیر لە ڕووی سیاسی و كۆمەلایەتی و بانگەشەی تازەكردەوە بۆ ئەوەی ڕكابەری هەڵبژاردنەكان لەسەر بەرنامەی واقیعی كە دەكرێت جێبەجێ بكرێت ڕێژكە بگرێت و دووپاتی كردەوە كە گرنگیشە بەڕێژەیەكی فراوان و هۆشیارانە ڕۆڵەكانی گەل بەشداری لەم پرۆسە چارەنووسسازە بكەن.