• السيد الحكيم : الشعائر الحسينية مؤسسة وعي وإصلاح ويجب صيانتها من الانحرافات

    2025/ 06 /20 

    السيد الحكيم : الشعائر الحسينية مؤسسة وعي وإصلاح ويجب صيانتها من الانحرافات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بەشداری چوارەمین كۆنگرەی خوێنەرانی مینبەری حوسێنی كرد كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە خوێنەران و گوتار خوێنان سازكرا، سەماحەتی سەرەتا پیرۆزبایی هاتنی مانگی موحەرمی حەرامی كرد و پیرۆزبایی جەژنی غەدیری دووپات كردەوە و پرسەی بەبۆنەی هاتنی مانگی موحەرەمی حەرام ئاراستە كردن و گوتی (غەدیر و كارەساتی عاشوورا بەڵگەی قووڵن لەسەر ویلایەت و قوربانی لەپێناو چاككردنی نەتەوە.

    لەگوتەكەی سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی دروشمە حوسێنییەكان وەك پەیوەندییەكی هەمیشەییە لەنێوان نەتەوە و كەیسی ئیمام حوسێن (سڵاوی لێ بێت) كە بەشداری دەكات لە دروستكردنی هۆشیاری كۆمەلایەتی و سیاسی و ئاینی تەواو، سالانەش تازە دەكرێتەوە بە هێزی ئەو بەهایانەی هەڵیگرتوون و ڕوونیشی كردەوە كە ئەو دروشمانە گەورەترین دەزگای خزمەتگوزاری و كۆمەلایەتی یە لە جیهان، لەبەر ئەوەی ڕێكخساتن و ئامادەكاری و بەخشین و خۆبەخشینی جەماوەری فراوانی پێویستە.

    سەماحەتی ئاماژەی بە گرنگی دروستکردنی پلاتفۆرمی حوسەینی کرد کە ڕابردوو بە ئێستاوە دەبەستێتەوە و ڕووبەڕووی نەخۆشییە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتەوە و ئەو بەها بەرزانەی کە ئەهلی بەیت لەسەر ئەوان بانگەشەی بۆ دەکات، بڵاو دەکاتەوە، هەروەها تەئکیدیشی کردەوە لەسەر پێویستی خۆبەدوورگرتن لە کارە نایاساییەکان و پابەندبوون بە ناوەرۆکی شەرعی و داوای ئامادەکاری زانستی بۆ کۆبوونەوەکان و ڕەچاوکردنی کات و شوێن و ئامادەبووان و پشت بەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و پێشنیاری هاوسەنگ کرد...

    بەڕێز حەكیم تەئکیدی لەوە کردەوە کە ژنانی باوەڕدار بەتایبەتی خوێنەرانی مینبەر بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان لەئەستۆدایە لەگواستنەوەی بۆچوونی حوسەینی لەڕەوشت و ڕەفتاردا و خاتوو زەهرا و زەینەب (سڵاویان لێ بێت) وەک نموونەی ژنانی نموونەیی و هەڵوێستەکانیان هێنایەوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی چاکسازی راستەقینە دا لەڕێگەی پێشکەشکردنی نموونەیەکی باش، پەرەپێدانی کەلتووری گەشبینی و لێبوردەیی، دەستپێکردنی ژینگەی نزیک لە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی، و سوودوەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و زانیاری.
    سەبارەت بەدۆخی هەرێمی بەڕێز حەكیم ئاماژەی بە ئەزموونی ئێرانی كرد لە گفتوگۆ و چۆن زوڵمی لێكرا، هەروەها ستایشی بەیاننامەی مەرجەعیەی بالای كرد كە سەید سیستانی (خوا سیبەری بهێڵێت) دەریكرد و تێیدا سەركۆنەی دەستدرێژییەكیە كرد و هۆشداری لە گێرەشێوێنی دا و چارەسەری ئاشتیانە و دادپەروەرانەی دووپات كردەوە..
    لەكۆتایی گوتەكەی سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە بەژیرانە و هۆشیارانە بەفراوانی بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكەن و گوتیشی ئەوە بۆسەلەیە لە هەڵبژاردن كە پێویستە پاڵێوراوی باش بن لە لیستی وا كە پرۆژەی روون و دروست و واقیعی لەخۆووە گرتوە و دەتوانێت خزمەت بكات و خواستەكانی خەڵكیش بەدی بهێنێت.
     

    Related News