• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا دەكات و گرنگی پتەوكردنی سەقامگیری و هاریكاری دوو قۆڵی و ڕاگرتنی دەستدرێژییەكتنی ئیسرائیل بە گرنگ هەژمار دەكات

    2025/ 06 /19 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا دەكات و گرنگی پتەوكردنی سەقامگیری و هاریكاری دوو قۆڵی و ڕاگرتنی دەستدرێژییەكتنی ئیسرائیل بە گرنگ هەژمار دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز گلین مایلزی بالیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد و لەم دیدارەدا بیروبۆچوون لەسەر پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكە و پەیوەندی دوو قۆڵی بەغدا و كانبێرا كرا.

    لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم بانگەشەی بۆ وەستانی دەست بەجێی دەسترێژییەكانی بەردەوامی ئیسرائیلی بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و دووپاتی كردەوە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ بە فشار خستنە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی دەستدرێژییەكانی بوەستێنێت،

    جا لەسەر ولاتانی ناوچەكە یان گەلی فەلەستینی لە غەزە، هەروەها هۆشداری دا لە فروانبوونی شەڕەكە بۆ شەڕێكی هەرێمی و جیهانی ئەوەش هەڕەشەیە بۆ بەرژەوەندی هەموو لایەك، جەختیشی كردەوە لەسەر گەڕانەوە بۆ ڕێرەوە نێودەوڵەتییەكان و دامودەزگا یاسایی و شەرعییەكان لەبەر ئەوەی باشترین چوارچێوەیە بۆ چارەسەری كێشەكان و دوور كەوتنەوە لە پەرەسەندن.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئەو دۆخە سەقامگیرە لەڕووی سیاسی و ئە منی كە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت گرنگە و پێویستە پتەوتر بكرێت و لەڕێچكەی دەستووری چەسپاو بێت لەسەرووی هەموویان هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كە رۆڵێكی سەرەكی هەیە لە چەسپانی دیموكراتیەت و بەدی هێنانی گەشەپێدانی گشتی.
    سەبارەت بە پەیوەندی دوو قۆڵی، بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە هاریكاری نێوان هەردوو ولات فراوان بكرێت بەتایبەتی لە بواری كشتوكاڵ و سەرپەرشتی ئاو لەگەڵ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی زۆری ئوسترالیا لەم بوارانەدا.

    Related News