• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ وەزیری لاوان و وەرزش سروشتی وەرزشی عێراق و پاڵپشتی لاوان تاوتوێ دەكات

    2025/ 06 /18 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ وەزیری لاوان و وەرزش سروشتی وەرزشی عێراق و پاڵپشتی لاوان تاوتوێ دەكات

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلموبەرقەع وەزیری لاوان و وەرزش كرد و لەم دیدارە باس لە شێوازی پاڵپشتی لاوان و هەماهەنگی نێوان دامودەزگاكانی كرد.

    سەماحەتی حەكیم لەم دیدارە دووپاتی كردەوە كە وەرزش بەشێكی سەرەكییە لە كۆمەڵگەی عێراقی لەبەر ئەوەی رۆلی لە بنیاتنانی كەسایەتی نیشتمانی هەیە، لەگەڵ پتەوكردنی رۆحی ئینتیما و خۆڕاگری و جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بایەخدان بە لاوان و كێشەكانیان لە حاڵی حازردا و پێشكەش كردنی پاڵپشتی ڕاستەقینە بۆیان.
    هەروەها داوای كرد یەك هەڵوێستی وەرزشی هەبێت و هەوڵەكان لەنێوان دامودەزگایەكانی وەرزشی و میدیایی هەبێت بۆ ئەوەی ئامانجە نیشتمانییەكان بەدی بێت، هەروەها بۆ ئەوەی كەشێكی وەرزشی تەندروست و هاندەر بۆ بەهرەمەندان و لاوە بەتواناكان هەبێت.
    لەلایەكی دیكەوە، سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بەرپەرچ دانەوەی ئافاتەكانی كۆمەڵگا كە لاوان بە ئامانج دەگرێت وەك مادەی هۆشبەر و بیرۆكەی نەخوازراو و داوای كرد سەنتەرەكانی لاوان ئەكتیڤ بكرێن بۆ سەرپەرشتی لاوان و پێگەیاندنیان و مەشق پێكردنیان بۆ ئەوەی ببێتە دەروازەیەك بۆ بەشداری كردنێكی كاریگەر لە بنیاتنانی عیراق.
     

    Related News