• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بالیۆزی ڤەنزوێلی كرد و گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕەتكردنەوەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیلی ڕەت كردەوە

    2025/ 06 /18 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بالیۆزی ڤەنزوێلی كرد و گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕەتكردنەوەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیلی ڕەت كردەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز ئارتۆرۆ گالیگۆس رامیرێزی باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عیراق كرد، لەم دیدارە باسی پەیوەندی دوو قۆڵی بەغدا و كاراكاس كرا و لەگەڵ گرنگی پتەوكردنی پەیوەندیییەكان كە بەشێوەیەك بێت خزمەتی هەردوو گلی دۆست بكات.
    سەماحەتی ستایشی هەڵویستەكانی پاڵپشتی ڤەنزوێلای كرد كە بەرامبەر دۆسییەكانی عەرەبی و ئیسلامی پیشانی داوە و خۆڕاگری و بنەماكانی ئەو ولاتەی كرد لە بۆنە نێودەولەتییەكاندا، هەروەها پیرۆزبایی لە گەلی ڤەنزوێلی كرد بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە و كە بەڕێڕەوێكی دیموكراسی و بەرەو دیموكراسیەت ڕێچكەی گرتوە و پتەوتر بووە.
    لەسەر ئاستی ناوچەكە، سەماحەتی حەكیم سەركۆنەی توندی خۆی دووپات كردەوە بۆ دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران و دووپاتی كردەوە كە ئەو هەلسوكەوتانە هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە، هەروەها داوای لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەرپرسیاریتی یاسایی و مرۆیی خۆی بەرامبەر ئەو كارە دوژمندارییە بگرێتە ئەستۆ و كار بكرێت بۆ گفتوگۆیەكان زیندوو بكرێتەوە وەك تاكە بژاردەیەك بۆ ئەوەی ناوچەكە لە پەرەسندنی زیاتر دوور بخرێتەوە.

    Related News