سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بالیۆزی توركی كرد و گرنگی سەقامگیری ناوچەكە و پاڵپشتی كۆماری ئیسلامی ئێرانی دووپات كردەوە
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز ئەنیل بورا ئینانی بالیۆزی توركیا لە عێراق كرد و لەم دیدارە بیروڕا ئالوگۆڕ كرا سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە و پێشهاتەكانی بەتایبەتی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران.
لەم چاوپێكەوتنە، سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پێویستی ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژییە بە خیراترین كات لەبەر ئەوەی هەڕەشەیەكە لەسەر تێكدانی ئاشتی ناوچەكە و بەرژەوەندی ولاتانی ئیسلامی و داوای كرد كێشەكان بەگفتوگۆ و حیكمە چارەسەر بكرێت.
سەماحەتی داوای كرد هەڵوێستێكی ئیسلامی یەكگرتوو هەبێت بەڕووی ئەوڕكابەرییە هەرێمییانە و ڕوونی كردەوە كە كۆماری ئیسلامی ئێران ڕووبەڕووی كارێكی دوژمندارییانەی ئاشكرا بووەتەوە وێرای ئەوەی نەرمی و جیدیەتی لە گفتوگۆیەكان پیشان دابوو، هەروەها چارەسەری واقیعیشی نمایش كردبوو و هەروەها هۆشداری دا لە گەشەكردنی چاەرسەركردنی كیشەكان بەمەنتیقی هێز لەبری دیمپلۆماسیەت..
سەماحەتی پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لەو قۆناغە دووپات كردەوە لەڕیگای توانای سیاسی و میدیایی و دیپلۆماسی و جەختی كردەوە لەهەمان كاتدا لەسەر پاراستنی ئەو دەستكەوتانە لەنێو عیراقدا كە بووە هۆی چەسپانی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی كە ئیستا ولات پێیدا تێپەڕ دەبێت..