سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندی ئەنجومەنی ئەمیندارەكانی دەستەی میدیا و پەیوەندییەكان كرد و گرنگی هاوسەنگی گوتاری میدیایی و هەڵبژاردنی دووپات كردەوە
بەرێز حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی ئەمیندارانی دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی كرد و سەرەتا گوێبیستی باسێكی تێروتەسەلی سروشتی كاری ئەنجومەنەكە بوو، لەگەڵ ئەو رۆڵە زیندوەی ئەنجامی دەدات لە ڕێكخستنی كەرتی میدیا و پەیوەندییەكان لە عێراق.
لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی ئاستی كاملبوونی نێوان دەزگا میدییاییەكان بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی نیشتمانی بێت و داواشی كرد فرەیی لە جۆرە سێرڤسەكانی پەیوەندییەكاتن هەبێت و كوالیتی باشتر بكرێت، لەگەڵ داتاكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ ئاسانكردنی كارەكان و شەفافیەت و كارامەیی لە كارەكاندا.
هەروەها سەماحەتی هۆشداری دا لە گوتاری توند و تایفی و دووپاتی كردەوە كە پێویستە بەرپەرچی ئەوە لە میدیای نیشتمانی بدرێتەوە لەبەر ئەوەی كاریگەری لەسەر ئاشتی و یەكگرتنی كۆمەلایەتی هەیە.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەكان، سەماحەتی ئاماژەی كرد كە گرنگە ڕیتمی هەڵمەتی ڕاگەیاندن ڕێك بخرێت و دووپاتی كردەوە كە شالاوەكانی ناو زڕاندن و خستنە خوارەوەی یەكتری كە هەندێك پاڵێوراوان ڕووبەڕووی دەبنەوە ڕابگیرێت و بەرپەرچ بدرێتەوە، ئەوەش بەشێكی سەرەكییە لە كوالیتی ئەو پرۆسە دیموكراتییە، پێویستە دامودەزگایەكان بەپرسیارێتی چارەسەری ئەوە بگرنە ئەستۆ، بۆ ئەوەی نەچنە ڕێڕەوی نەرێنی كە كاریگەری لەسەر متمانەی هاولاتیان دەبێت.