• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی كەنەدا دەكات وباسی پەیوەندی دووقۆڵی و دۆخی سیاسی دەكات

    2025/ 06 /17 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی كەنەدا دەكات وباسی پەیوەندی دووقۆڵی و دۆخی سیاسی دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی كرد لە بەڕێز كریستۆفەر دیفید بیم بالیۆزی كەنەدا لە بەغدا، لەوێ باس لەپێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرد لەگەڵ پەیوەندی دوو قۆلی بەغدا و ئۆتاوا.
    سەماحەتی حەكیم لەم دیدارە جەختی لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی عیراقی و كەنەدی كرا لەزۆربەی بوارەكان كە خزمەت بەهەردوو گەلی دۆست دەكات، جەختیشی كردەوە كە قۆناغی ئێستا پێویستی بە كرانەوە و هەماهەنگی زیاتر هەیە لەنێوان ولاتە هاوبەش و پالپشتەكان بۆ كاروانی سەقامگیری لە عێراق..

    هەروەها سەماحەتی  سەركۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتکردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ لە رێگریکردن لە گرژییەکان و ڕێگەگرتن لە کەوتنە ناو ململانێی فراوانتر کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و نێودەوڵەتی دەبێت...

    هەروەها بەڕێزیان جەختی لەسەر گرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و گرنگی سەرەکی لە چەسپاندنی سیستەمی دێموکراسی لە عێراقدا کردەوە و داوای بەشداری چالاک و فراوان و هۆشیارانەی هاووڵاتیان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کێبڕکێی هەڵبژاردن جەخت لەسەر بەرنامە و دیدگایەکی واقیعیانە بکرێتەوە و دوور لە گوتاری گەرم کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناکات...
    لەكۆتایی دیدارەكە، سەماحەتی ئاماژەی كرد كە عێراق لەدۆخێكی سەقامگیری سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتی و ئەمنی دایە و گرنگیشە ئەم سەقامگیرییە چەسپاو بێت و كاری لەسەر بكرێت.

    Related News