• سەماحەتی حەكیم چاوی كەوت بە كەسایەتییە دیارەكانی ئەلزەرگان و ئەلكەمالییە و جەخت لەسەر بەشداری كردنی ژیرانە لە هەڵبژاردنەكان دەكات

    2025/ 06 /16 

    سەماحەتی حەكیم چاوی كەوت بە كەسایەتییە دیارەكانی ئەلزەرگان و ئەلكەمالییە و جەخت لەسەر بەشداری كردنی ژیرانە لە هەڵبژاردنەكان دەكات

    لەمیانەی پەیوەندی مەیدانی لەگەڵ رۆڵەكانی نیشتمان، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ئەلزەرگان و چەند هۆزێكی دیكەی ناوچەی ئەلكەمالییەی رۆژهەلاتی بەغدا كەوت، سەرەتا پیرۆزبایی جەژنی غەدیری لێكردن و گوتی بەیعەی غەدیر نوێنەرایەتی سیاسییە بۆ ئەهلی بەیت (سلاویان لێبێت) و بە دەقێكی قورئانی پیرۆز.

    له لێدوانەکانیدا سەبارەت به قۆناغی سیاسی داهاتوو بەڕێز حەكیم ئاماژەی به وەدا که هه ڵبژاردنه کانی داهاتوو زۆر گرنگن و جیاوازن له هەڵبژاردنەکانی پێشوو و له گرنگیدا له هه ڵبژاردنەكانی ساڵی 2005 دەچن که بناغەكانی دیموکراسی دانا ڕوونیشیکردەوە کە ئەم هەڵبژاردنانە خاڵێکی گرنگ دەبن بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی بەردەوام لە عێراقدا..

    هەروەها داوای بەشداری فراوان و کاریگەری کرد لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا  بە هەمان جۆش و خرۆش و سووربوونی گەلی عێراق لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2005 دا و جەختی لەسەر پێویستی خێراکردنی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری کردەوە و گوێ نەگرتن لەو دەنگە ناڕازیانە کە هەوڵی لاوازکردنی ئیرادەی دەنگدەران و مافی هەڵبژاردنیان دەدەن کە نوێنەرایەتیان دەکەن...

    سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی داهاتوو كرد و بە گونجاوی زانی كە لیستی ڕاست و نوێنەرایەتیکردنی ناوچە دابڕاوەکان لە ڕێگەی کوڕەکانیانەوە کردەوە کە توانای گەیاندنی دەنگی خۆیان هەیە و داوای مافەکانی خزمەت و گەشەپێدانیان دەکەن و داوای کرد دەنگ بەو کەسانە بدرێت کە بەڕاستی خزمەتی ئەو ناوچانە دەکەن نەک تەنها بە دروشم. ..

    لەسەر ئاستی نیشتمانی، بەڕێز حەکیم ڕوونیکردەوە کە عێراق لە قۆناغی ململانێی پێکهاتەکان دوورکەوتووەتەوە و ئێستا دەچێتە قۆناغێکی نوێی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و خزمەتگوزارییەوە و هەروەها لە ماوەیەکی کورتدا بەسەر ئاستەنگی گەورەدا زاڵ بووە...

    سەبارەت بە ناوچەكە ئاماژە بەوە کرا کە کۆماری ئیسلامی ئێران نەرمی و کارلێکێکی ئەرێنی لە دیالۆگەکانی ناوچەکەدا نیشان داوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەڕووی لێدانێکی لەناکاو بۆتەوە کە هاوسۆزییەکی فراوانی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە، هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە هەڵوێستی عێراق سوورە لە پشتیوانیکردن لە ئێران لەسەر ئاستی سیاسی و دیپلۆماسی و ڕاگەیاندن و تەئکیدیشی لەسەر پێویستی وەبەرهێنانی هەموو سەرچاوە و ئامرازەکانی بەردەست بۆ پشتیوانیکردن لەو هەڵوێستە کردووە.
     

    Related News